لۆقا 18
18
1 په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه كه پێویسته هه‌میشه نوێژ بكرێت به‌بێ بێزاری. 2 فه‌رمووی: “له شارێک دادوه‌رێک هه‌بوو له خودا نه‌ده‌ترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نه‌ده‌گرت. 3 له‌و شاره‌دا بێوه‌ژنێک هه‌بوو، ده‌هاته لای و ده‌یووت: مافم بۆ وه‌ربگره له دژه‌كه‌م! 4 ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک نه‌یده‌ویست. به‌ڵام دواتر له دڵی خۆیدا وتی: هه‌رچه‌ند له خودا ناترسم و ڕێزیش له مرۆڤ ناگرم، 5 به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بێوه‌ژنه بێزارم ده‌كات، مافی بۆ وه‌رده‌گرم، نه‌وه‌ک هه‌میشه بێت و بێزارم بكات!” 6 جا په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “گوێ‌بگرن له‌وه‌ی دادوه‌ره سته‌مكاره‌كه ده‌یڵێت. 7 ئایا خودا مافی بژارده‌كانی خۆی كه شه‌و و ڕۆژ هاواری بۆ ده‌به‌ن وه‌رناگرێت؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه؟ 8 پێتان ده‌ڵێم: خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێت! به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دێته‌وه، ئایا باوه‌ڕ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه؟”
9 بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون كه خۆیان بێ‌تاوانن و خه‌ڵكی سووک ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌نده‌ی هێنایه‌وه:
10 “دوو كه‌س بۆ نوێژكردن چوونه په‌رستگا، یه‌كێكیان په‌ڕیشی و ئه‌وه‌ی دیكه باجگر. 11 په‌ڕیشییه‌كه وه‌ستا، له دڵی خۆیدا ئه‌م نوێژه‌ی كرد: خودایه سوپاست ده‌كه‌م وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نیم قۆڵبڕ و سته‌مكار و داوێنپیسن وه‌ک ئه‌م باجگره‌ش نیم. 12 هه‌فته‌ی دوو جار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ئه‌وه‌ی ده‌یكڕم ده‌یه‌كی ده‌به‌خشم. 13 به‌ڵام باجگره‌كه له دووره‌وه ڕاوه‌ستا، نه‌یده‌ویست چاوی بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو سنگی خۆی ده‌كوتا و ده‌یووت: خودایه به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه من گوناهبارم. 14 پێتان ده‌ڵێم، ئه‌مه گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی بێ‌تاوان كرابوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه. چونكه ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه”.
15 منداڵیان هێنایه لای تاكو ده‌ستیان لێ بدات. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌مه‌یان بینی لێیان ڕاخوڕین. 16 به‌ڵام ئیشۆع بانگی منداڵه‌كانی كرد و فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه لام، قه‌ده‌غه‌یان لێ مه‌كه‌ن، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه. 17 ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ک منداڵێک پاشایه‌تیی خودا په‌سه‌ند نه‌كات، هه‌رگیز ناچێته ناویه‌وه”.
18 سه‌رۆكێک پرسی لێ‌كرد: “ڕابیی باش، چی بكه‌م تاكو ژیانی جاویدانی به میرات بگرم؟” 19 ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بۆچی به باش ناوم ده‌به‌یت؟ بێجگه له خودا كه‌س باش نییه. 20 تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێنپیسی مه‌كه، مه‌كوژه، مه‌دزه، گه‌واهیی درۆ مه‌ده، ڕێزی باوک و دایكت بگره”. 21 ئه‌ویش وتی: “هه‌موو ئه‌مانه‌م له منداڵییه‌وه پاراستووه”. 22 كاتێ ئیشۆعیش ئه‌مه‌ی بیست، پێی فه‌رموو: “هێشتا شتێكت كه‌مه. چیت هه‌یه هه‌مووی بفرۆشه و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شی بكه، له ئاسماندا گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت. ئینجا وه‌ره دوام بكه‌وه”. 23 كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، زۆر خه‌مناک بوو، چونكه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. 24 ئیشۆع بینی زۆر خه‌مناک بوو، فه‌رمووی: “چه‌ند گرانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان بچنه نێو پاشایه‌تیی خوداوه! 25 چونكه ئاسانتره گوریسێک به كونی ده‌رزییه‌كه‌وه بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته نێو پاشایه‌تیی خوداوه”. 26 ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو وتیان: “كه‌واته كێ ده‌توانێت ڕزگاری بێت؟” 27 فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی مه‌حاڵه، لای خودا ده‌بێت”.
28 په‌تڕۆس وتی: “ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتووه و دوات كه‌وتووین”. 29 ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ یان باوک و دایک یان برا یان ژن یان منداڵی له‌پێناوی پاشایه‌تیی خودا به‌جێهێشتبێت، 30 چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی زۆرتر وه‌رنه‌گرێته‌وه، له‌م ڕۆژگاره‌دا و له ڕۆژگاری داهاتووش ژیانی جاویدانی”.
31 ئینجا دوازده‌كه‌ی برد و پێی فه‌رموون: “ئه‌وا سه‌رده‌كه‌وینه یروشلایم، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه نووسیویانه دێته دی. 32 چونكه ڕاده‌ستی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرێت و گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و جنێوی پێ ده‌درێت و تفی لێ ده‌كرێت، 33 به قامچی لێی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. له ڕۆژی سێیه‌میشدا هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. 34 به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌مه تێنه‌گه‌یشتن و ئه‌م باسه‌یان لێ شاراوه بوو، ئه‌وه‌ی وترا دركیان پێی نه‌كرد.
35 كاتێ ئیشۆع له ئه‌ریخو نزیكبووه‌وه، نابینایه‌ک له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی ده‌كرد. 36 كه گوێی له كۆمه‌ڵه‌كه بوو تێده‌په‌ڕین، پرسی كرد “ده‌بێ ئه‌مه چی بێت؟”. 37 پێیان وت كه ئیشۆعی ناسڕه‌تی لێره‌وه تێده‌په‌ڕێت. 38 جا هاواری كرد و وتی: “ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” 39 پێشڕه‌وان لێیان ڕاخوڕی تاكو بێده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و زۆر زیاتر هاواری كرد: “ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه!” 40 ئیشۆع ڕاوه‌ستا و فه‌رمانی دا بیهێننه لای. كاتێ نزیكبووه‌وه، لێی پرسی: 41 فه‌رمووی “چیت ده‌وێ بۆت بكه‌م؟” وتی: “گه‌وره‌م، ببینم!”. 42 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ببینه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. 43 یه‌كسه‌ر بینی، دوای كه‌وت و خودای شكۆدار ده‌كرد. هه‌موو گه‌لیش كه بینییان ستایشی خودایان كرد.
Currently Selected:
لۆقا 18: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: