له‌به‌ر ئه‌وه خۆم دانه‌نا كه شایانی ئه‌وه بم بێمه لات. به‌ڵام وشه‌یه‌ک بفه‌رموو، ڕاژه‌وانه‌كه‌م چاكده‌بێته‌وه. چونكه منیش مرۆڤێكی له ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له ژێر ده‌ستم هه‌یه، به‌مه ده‌ڵێم بڕۆ! ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش وه‌ره! دێت، به كۆیله‌كه‌شم ئه‌مه بكه! ده‌یكات”. كاتێ ئیشۆع گوێی له‌مه بوو، لێی سه‌رسام بوو، ئینجا ئاوڕی له‌و كۆمه‌ڵه دایه‌وه كه دوای كه‌وتبوون و فه‌رمووی: “پێتان ده‌ڵێم: له ئیسڕائیلیشدا باوه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م نه‌دیوه!”.