یوخه‌ننه‌ن 8
8
1 به‌ڵام ئیشۆع چووه كێوی زه‌یتوون.
2 له به‌ره‌به‌یاندا له په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن. 3 ته‌وراتزانه‌كان و په‌ڕیشییه‌كان ژنێكیان هێنایه لای كه له كاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، كاتێ له ناوه‌ڕاستدا ڕایانگرت، 4 پێیان وت: “ڕابی، ئه‌م ژنه له داوێنپیسیكردندا گیراوه. 5 مووشێش له ته‌وراتدا ڕایسپاردووین ژنی ئاوا به‌ردباران بكرێت. تۆ چی ده‌ڵێی؟” 6 ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن. به‌ڵام ئیشۆع خۆی چه‌مانده‌وه و به په‌نجه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. 7 كاتێ به‌رده‌وام بوون له پرسكردن، هه‌ستاوه و پێی فه‌رموون: “كامه‌تان بێ گوناهه با یه‌كه‌م بێت به‌ردێكی تێبگرێ!”. 8 دیسان خۆی چه‌مانده‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. 9 ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له پیرانه‌وه. ئه‌وسا ئیشۆع به ته‌نها مایه‌وه، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست. 10 كاتێ ئیشۆع ڕاست بووه‌وه له ژنه‌كه زیاتر كه‌سی نه‌بینی، پێی فه‌رموو: “خانم، كوا ئه‌وانه‌ی سكاڵایان لێت ده‌كرد؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟ 11 وتی: “كه‌س، گه‌وره‌م”. ئیشۆع فه‌رمووی: “منیش حوكمت ناده‌م. بڕۆ ئیتر گوناه مه‌كه”.
12 دیسان ئیشۆع قسه‌ی بۆ كردن و فه‌رمووی: “منم ڕووناكیی جیهان. ئه‌وه‌ی دوام بكه‌وێت ئیتر به تاریكی‌دا ڕێ ناكات، به‌ڵكو ڕووناكیی ژیانی ده‌بێت”. 13 جا په‌ڕیشییه‌كان پێیان وت: “تۆ گه‌واهیی بۆ خۆت ده‌ده‌یت. گه‌واهییه‌كه‌ت ڕه‌وا نییه”. 14 ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من گه‌واهیش بۆ خۆم بده‌م، گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وایه، چونكه ده‌زانم له‌كوێوه هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. به‌ڵام ئێوه نازانن له‌كوێوه هاتووم و بۆ كوێ ده‌ڕۆم”. 15 ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته حوكم ده‌ده‌ن، به‌ڵام من كه‌س حوكم ناده‌م. 16 ئه‌گه‌ر حوكمیش بده‌م حوكمدانه‌كه‌م ڕه‌وایه، چونكه به ته‌نها نیم، به‌ڵكو من و باوكین، ئه‌وه‌ی ناردوومی. 17 هه‌روه‌ها له ته‌وراتی ئێوه‌شدا نووسراوه كه گه‌واهیی دوو كه‌س ڕه‌وایه. 18 منم گه‌واهیی بۆ خۆم ده‌ده‌م، باوكیش كه ناردوومی گه‌واهیم بۆ ده‌دات. 19 پێیان وت: “باوكت له‌كوێیه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “نه من ده‌ناسن و نه باوكیشم. ئه‌گه‌ر منتان بناسیبایه باوكی منیشتان ده‌ناسی”.
20 ئه‌م فه‌رموودانه‌ی له گه‌نجینه‌دا فه‌رموو، كاتێ له په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، كه‌سیش نه‌یگرت، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.
21 دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “من ده‌ڕۆم و داوام ده‌كه‌ن، له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن. ئێوه ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم”. 22 جووه‌كان وتیان: “ئایا خۆی ده‌كوژێت؟ چونكه ده‌ڵێ: ئێوه ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم؟”. 23 پێی فه‌رموون: “ئێوه هی خواره‌وه‌ن، به‌ڵام من هی سه‌ره‌وه‌م. ئێوه هی ئه‌م جیهانه‌ن، به‌ڵام من هی ئه‌م جیهانه نیم. 24 بۆیه پێم وتن: له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕ نه‌هێنن كه من ئه‌وم، له‌نێو گوناهه‌كانتان ده‌مرن”. 25 پێیان وت: “تۆ كێیت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه پێم وتوون. 26 زۆر شتم له‌سه‌رتان هه‌یه بیڵێم و حوكمی پێ بده‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕه‌وایه، هه‌رچیم له‌و بیستووه به جیهانی ده‌ڵێم”. 27 ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن كه باسی باوكیان بۆ ده‌كات. 28 جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن كه من ئه‌وم، له خۆمه‌وه هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ک باوک فێری كردووم قسه ده‌كه‌م. 29 ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه، باوكیش به ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه من هه‌میشه به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌م”.
30 كاتێ ئه‌م قسانه‌ی ده‌فه‌رموو، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان پێی هێنا. 31 ئه‌وسا ئیشۆع به جووه‌كانی فه‌رموو كه باوه‌ڕیان پێی هێنابوو: “ئه‌گه‌ر ئێوه له قسه‌كه‌مدا جێگیربن، ئه‌وا به ڕاستی قوتابی منن و 32 ڕه‌وا ده‌ناسن، ڕه‌واش ئازادتان ده‌كات”. 33 وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌مین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووینه! ئیتر چۆن ده‌فه‌رمووی: ئازاد ده‌بن؟” 34 ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات كۆیله‌ی گوناهه. 35 كۆیله تاهه‌تایه له ماڵ نامێنێته‌وه، به‌ڵام ڕۆڵه تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. 36 بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه ئازادی كردن، ئه‌وا به ڕاستی ئازاد ده‌بن. 37 من ده‌زانم ئێوه نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه قسه‌كه‌م له ئێوه‌دا جێگه‌ی نییه. 38 چیم له‌لای باوكم بینیوه ده‌یڵێم، ئێوه‌ش چیتان له باوكتانه‌وه بینیوه ده‌یكه‌ن. 39 وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “باوكمان ئه‌وڕاهه‌مه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌م بوونایه، كرداره‌كانی ئه‌وڕاهه‌متان ده‌كرد! 40 به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، منیش ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له خوداوه بیستم پێم وتن. ئه‌مه‌ش ئه‌وڕاهه‌م نه‌یكردووه. 41 ئێوه كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن”. جا پێیان وت: “به داوێنپیسی له‌دایک نه‌بووین. یه‌ک باوكمان هه‌یه كه خودایه”.
42 ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه، منتان خۆشده‌ویست، چونكه له خوداوه ده‌رچووم و هاتووم. چونكه له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی. 43 بۆچی له قسه‌كانم تێناگه‌ن؟ چونكه ناتوانن گوێ له قسه‌كه‌م بگرن. 44 ئێوه له باوكێكن كه ئیبلیسه، ده‌تانه‌وێت به ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له سه‌ره‌تاوه بكوژ بووه، له ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه، چونكه ڕه‌وا له‌ودا نییه. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه درۆزنه و باوكی درۆیه. 45 به‌ڵام من چونكه ڕه‌وا ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ ناهێنن. 46 كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وا ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناهێنن؟ 47 ئه‌وه‌ی له خوداوه‌یه، گوێ له وته‌ی خودا ده‌گرێت. بۆیه ئێوه گوێ ناگرن، چونكه له خوداوه نین”.
48 جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “ئایا ئێمه ڕاست ناڵێین كه تۆ شمرنیت و شه‌یتانت تێدایه؟” 49 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “من شه‌یتانم تێدا نییه، به‌ڵام ڕێزی باوكم ده‌گرم و ئێوه‌ش سووكایه‌تیم پێ ده‌كه‌ن. 50 داوای شكۆ بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام هه‌یه بۆم داوا بكات و حوكم بدات. 51 ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک قسه‌كانم بپارێزێت تاهه‌تایه مه‌رگ نابینێت”. 52 جووه‌كان پێیان وت: “ئێستا زانیمان شه‌یتانت تێدایه. ئه‌وڕاهه‌م و پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێی: ئه‌گه‌ر یه‌كێک وشه‌كانم بپارێزێت هه‌رگیز مه‌رگ ناچێژێت. 53 ئایا تۆ له ئه‌وڕاهه‌می باوكمان مه‌زنتری كه مرد؟ پێغه‌مبه‌رانیش مردن. خۆت به چی داده‌نێیت؟” 54 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆكه‌م هیچ نییه. باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه، 55 كه نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. ئه‌گه‌ر بڵێم نایناسم، وه‌ک ئێوه ده‌بمه درۆزن. به‌ڵام ده‌یناسم و قسه‌كه‌ی ده‌پارێزم. 56 ئه‌وڕاهه‌می باوكتان دڵشاد بوو كه ڕۆژی من ببینێت، جا بینی و دڵخۆش بوو”. 57 جووه‌كانیش پێیان وت: “تۆ جارێ په‌نجا ساڵ نیت، ئه‌وڕاهه‌مت بینیوه؟” 58 ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ببێت، من هه‌م”. 59 ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام ئیشۆع له‌به‌رچاو نه‌ما و له په‌رستگاكه ده‌رچوو.
S'ha seleccionat:
یوخه‌ننه‌ن 8: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: