په‌سنییه‌كان 19
19
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده.
1 ئاسمانان باسی شكۆی خودا ده‌كه‌ن، گه‌ردوون كاره‌كانی ده‌ستی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
2 ڕۆژ به ڕۆژ فه‌رمووده په‌خش ده‌كه‌ن، شه‌و به شه‌و زانین ده‌رده‌خه‌ن.
3 هیچ وته و قسه‌یه‌كیان نییه، ده‌نگیان نابیسترێت.
4 به‌ڵام په‌یامیان ده‌گاته هه‌موو زه‌وی، وشه‌كانیان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی جیهان. له ئاسماندا چادری بۆ خۆر هه‌ڵداوه،
5 كه وه‌ک زاوایه له‌نێو په‌رده‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه. وه‌ک پاڵه‌وانێک كه شاده به پێشبڕكێ له گۆڕه‌پان.
6 له‌و سه‌ری ئاسمانانه‌وه هه‌ڵدێت و ده‌سووڕێته‌وه تا ئه‌و سه‌ری، هیچ شتێ له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ی ناشاردرێته‌وه.
7 فێركردنی په‌روه‌ردگار ته‌واوه، ده‌روون ده‌بووژێنێته‌وه. گه‌واهییه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕاستن، نه‌زان ده‌كه‌ن به دانا.
8 ڕاسپارده‌كانی په‌روه‌ردگار دروستن، دڵ خۆش ده‌كه‌ن. فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بێگه‌رده، چاو ڕۆشن ده‌كاته‌وه.
9 ترسی په‌روه‌ردگار خاوێنه، تاهه‌تایه جێگیره. حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕه‌وان، هه‌مووی دادپه‌روه‌رانه‌ن.
10 له زێڕ دڵگیرترن، له زێڕی سافی زۆر، له هه‌نگوین شیرینترن، له دڵۆپی شانه‌ی هه‌نگوین.
11 به‌نده‌كه‌ت به‌وانه ئاگاداركراوتهوه، په‌یڕه‌وكردنیان پاداشتی مه‌زنه.
12 كێ هه‌ست به هه‌ڵه‌كانی خۆی ده‌كات؟ گوناهه شاراوه‌كانم ببه‌خشه.
13 به‌نده‌كه‌ت له یاخیبووان بپارێزه، وامه‌كه به‌سه‌رمدا زاڵ بن. ئه‌وسا بێ گله‌یی ده‌بم، له گوناهێكی مه‌زن بێبه‌ری ده‌بم.
14 با قسه‌ی زارم و بیركردنه‌وه‌ی دڵم جێی ڕه‌زامه‌ندی تۆ بێت، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تاشه‌به‌ردی من و ڕزگاریده‌رم.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 19: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: