په‌سنییه‌كان 32
32
هۆنراوه‌یه‌كی داویده.
1 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌خشراون و گوناهه‌كانی داپۆشراون.
2 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌روه‌ردگار گوناهی له‌سه‌ر ناژمێرێت و له ڕووحه‌كه‌ی بێ فێڵه.
3 كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه، له ناڵینم به درێژایی ڕۆژ.
4 چونكه شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه.
5 ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به تاوانه‌كانم” تۆش له تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه.
6 بۆیه با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه. كه لافاو هه‌ستا، نایگاتێ.
7 تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له ته‌نگانه ده‌مپارێزی و به په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه.
8 “فێرت ده‌كه‌م و ئه‌و ڕێگایه‌ت نیشان ده‌ده‌م كه ده‌بێت پێیدا بڕۆیت. ئامۆژگاریت ده‌كه‌م. چاوم له‌سه‌رته.
9 وه‌ک ئه‌سپ و هێستر مه‌بن كه هیچ تێناگه‌ن. به‌ڵكو ده‌بێت لغاوی له‌ده‌م بكرێت و جڵه‌وی ڕابكێشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێت نزیک ببێته‌وه”.
10 به‌دكاره‌كان نه‌هامه‌تییان زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستێت، به میهره‌بانی ده‌وری ده‌دات.
11 شادبن به په‌روه‌ردگار و دڵخۆشبن ئه‌ی سه‌رڕاسته‌كان، ده‌نگ هه‌ڵببڕن ئه‌ی هه‌موو دڵڕاسته‌كان.
S'ha seleccionat:
په‌سنییه‌كان 32: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia

Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: