چونكه وه‌ك له‌ش یه‌كه و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا. چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه. چونكه له‌شه‌كه یه‌ك ئه‌ندام نییه به‌ڵكو زۆره. ئه‌گه‌ر پێ بڵێت: “چونكه ده‌ست نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر گوێ بڵێت: “چونكه چاو نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌ش چاو بووایه، ئه‌ی كوا بیستن؟ ئه‌گه‌ر هه‌مووی بیستن بووایه، ئه‌ی كوا بۆنكردن؟ به‌ڵام ئێستا خودا ئه‌ندامانی دانا، هه‌ر یه‌كێك له له‌شدا، وه‌ك ویستی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌ك ئه‌ندام بووایه، كوا له‌ش؟ جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه. چاو ناتوانێت به ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه!”. یان سه‌ر به پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه!”.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 12:12-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان