یه‌كه‌م قۆرنتێ 13
13
1 ئه‌گه‌ر به زمانه‌كانی خه‌ڵك و فریشته بدوێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا بوومه‌ته مسێكی به زرینگه و زنجارێكی به زیڕه‌زیڕ. 2 ئه‌گه‌ر پێشبینی بكه‌م و هه‌موو نهێنی و زانینێك بزانم و باوه‌ڕێكی ته‌واویشم هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی چیا، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ نیم. 3 ئه‌گه‌ر هه‌موو سامانم ده‌رخوارد بده‌م و تا سووتان له‌شم دابنێم، به‌ڵام خۆشویستنم نه‌بێت، ئه‌وا هیچ كه‌ڵكێكم نابێت. 4 خۆشویستن پشوودرێژییه و نیانییه. خۆشویستن ئیره‌یی نییه، خۆشویستن شانازی نییه و لووتبه‌رزی نییه. 5 به‌دڕه‌وشتیی نییه، بۆ خۆی داوا ناكات، تووڕه نابێت و بیری خراپ ناكات. 6 به به‌دكاری دڵشاد نابێت، به‌ڵكو به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بێت. 7 به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێت، بڕوا به هه‌موو شتێك ده‌كات، هیوا به هه‌موو شتێك ده‌خوازێت، بۆ هه‌موو شتێك ئارام ده‌گرێت. 8 خۆشویستن هه‌رگیز ناكه‌وێت. به‌ڵام پێشبینی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه و زمانه‌كان پایانیان دێت، زانستیش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. 9 چونكه هه‌ندێك زانست ده‌زانین و هه‌ندێك پێشبینیش، 10 به‌ڵام كاتێ ته‌واوه‌كه دێت، ئه‌و هه‌نده ناته‌واوه نامێنێت. 11 كه منداڵ بووم، وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵێك بیرم ده‌كرده‌وه، وه‌ك منداڵێك لێكم ده‌دایه‌وه. به‌ڵام كه بوومه پیاو، ئه‌وه‌ی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. 12 جا ئێستا له ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. ئێستا هه‌ندێك زانین ده‌زانم، به‌ڵام دوایی ته‌واو ده‌زانم، هه‌روه‌ك ته‌واو ناسراوم. 13 به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م قۆرنتێ 13: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧