لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 26:14-40

یه‌كه‌م قۆرنتێ 26:14-40 PNTZS

جا چییه‌ برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه‌، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ زمانێك بدوێت، با دووان یان ئه‌وپه‌ڕی سێ كه‌س بێت و له‌دوای یه‌ك بدوێن، یه‌كێكیش وه‌ریبگێڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ نه‌بوو، با له‌ وارگه‌ بێده‌نگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌گه‌ن با دوو یان سێ كه‌س بدوێن، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یامێك بۆ یه‌كێك له‌ دانیشتووان ڕاگه‌یه‌نرا، با یه‌كه‌میان بێده‌نگ بێت. چونكه‌ هه‌مووتان ده‌توانن یه‌ك به‌ یه‌ك پێشبینی بكه‌ن، تاكو هه‌مووان فێربن و هه‌مووان دڵنه‌وایی بكرێن. ڕووحی پێغه‌مبه‌ران بۆ پێغه‌مبه‌ران ملكه‌چه‌، چونكه‌ خودا خودای شێواندن نییه‌، به‌ڵكو خودای ئاشتییه‌. وه‌ك له‌ هه‌موو وارگه‌كانی پارساكانه‌، با ژنه‌كانتان له‌ وارگه‌كاندا بێده‌نگ بن، چونكه‌ ڕێیان پێ نه‌دراوه‌ بدوێن، به‌ڵكو وه‌ك ته‌وراتیش ده‌فه‌رمووێ با ملكه‌چ بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستیان شتێك فێربن، با له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ مێرده‌كانیان بپرسن. چونكه‌ شوره‌ییه‌ بۆ ژن له‌ وارگه‌دا بدوێت. ئایا وشه‌ی خودا له‌ ئێوه‌وه‌ هاتووه‌؟ یان ته‌نها گه‌یشتۆته‌ ئێوه‌؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی به‌ پێشبین یان كه‌سێكی ڕووحی بزانێت، با بزانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم ڕاسپارده‌ی په‌روه‌ردگاره‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌زان بێت، با هه‌ر نه‌زانێت! كه‌واته‌ برایان، تێبكۆشن بۆ پێشبینی و ڕێگری مه‌كه‌ن له‌ دووان به‌ زمانه‌كان. با هه‌موو شتێك به‌ دروستی و ڕێك بێت.