به‌ڵام مه‌سیح له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه و بووه نۆبه‌ره‌ی نووستووان. جا چۆن مه‌رگ به مرۆڤێك بوو، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش به مرۆڤێكه. هه‌روه‌ها چۆن هه‌موو له ئاده‌مدا ده‌مرن، به هه‌مان شێوه هه‌موو له مه‌سیحدا زیندوو ده‌كرێنه‌وه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كه به نۆره‌ی خۆی: یه‌كه‌مجار مه‌سیح وه‌ك نۆبه‌ره، ئینجا له كاتی هاتنی، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به مه‌سیحن، دوای ئه‌مه پایان دێت، كاتێ پاشایه‌تییه‌كه ده‌داته خودای باوک، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌موو هێزێك پۆچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. چونكه ده‌بێ پاشایه‌تی بكات، تاكو هه‌موو دوژمنانی ده‌خاته ژێر پێیه‌وه. دوا دوژمن كه پووچه‌ڵ ده‌كرێت، مه‌رگه. چونكه هه‌موو شتێكی خستۆته ژێر پێی. به‌ڵام كاتێ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌موو شتێك ملكه‌چ بووه} ، ڕوونه كه‌وا جگه له خودایه كه ئه‌وه‌ی هه‌مووی ملكه‌چی مه‌سیح كردووه. كاتێ هه‌مووی ملكه‌چی ده‌بێت، ئه‌وسا ڕۆڵه‌ش خۆی ملكه‌چی ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌مووی ملكه‌چی كردووه، تاكو خودا ببێته هه‌موو شتێك له هه‌موو شتێك‌دا.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 20:15-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان