ئه‌وه‌تا نهێنییه‌كتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موومان ناخه‌وین، به‌ڵكو هه‌موومان ده‌گۆڕێین، له ساتێك‌دا له چاوتروكانێک، له دوا كه‌ڕه‌نادا. چونكه كه‌ڕه‌نا ده‌نگ ده‌داته‌وه، مردووانی له‌ناونه‌چووش هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گۆڕدرێین. چونكه هه‌ر ده‌بێ ئه‌م له‌ناوچووه له‌ناونه‌چوویی بپۆشێت وئه‌م مردووه نه‌مری بپۆشێت. كاتێ له‌ناوچوو له‌ناونه‌چوویی ده‌پۆشێت و مردوو نه‌مری ده‌پۆشێت، ئه‌وسا وشه‌ی نووسراو دێته دی: {مه‌رگ به سه‌ركه‌وتن قووت درا} . {ئه‌ی مه‌رگ، كوا ده‌سه‌ڵاتت؟ ئه‌ی گۆڕ، كوا سه‌ركه‌وتنت؟} جا ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگ گوناهه، هێزی گوناهیش ته‌وراته. به‌ڵام سوپاس بۆ خودا! كه به‌ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان سه‌ركه‌وتنمان پێ ده‌به‌خشێت. كه‌واته، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 51:15-58
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان