ئێمه له‌نێو پێگه‌یشتووان به دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه له‌م ڕۆژگاره‌یه و نه له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه، كه له‌ناوده‌چن. به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه نهێنییه: دانایی شاراوه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه. هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره نه‌یانده‌زانی، چونكه ئه‌گه‌ر بیانزانایه، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا. به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه و به بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت} . به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خودا‌ش. چونكه چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه له‌ناویدایه؟ به‌م شێوه‌یه كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه ڕووحی خودا نه‌بێت. ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له خوداوه‌یه، تاكو له‌و شتانه بزانین كه خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه وه‌ری ناگرێت، چونكه لای ئه‌و گێلایه‌تییه، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه به ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه. مرۆڤی ڕووحیش هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی خۆی كه‌س هه‌ڵیناسه‌نگێنێت. {چونكه كێ بیری په‌روه‌ردگاری زانی، كێ فێری ده‌كات؟} به‌ڵام ئێمه بیری مه‌سیحمان هه‌یه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 6:2-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان