لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 12:7-17

یه‌كه‌م قۆرنتێ 12:7-17 PNTZS

ئه‌وانی دیكه‌، من پێیان ده‌ڵێم نه‌ك په‌روه‌ردگار: ئه‌گه‌ر برایه‌ك ژنێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، ژنه‌كه‌ش ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ژنیش مێردێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، مێرده‌كه‌ ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. چونكه‌ مێرده‌ بێباوه‌ڕه‌كه‌ له‌ ژندا پارسایه‌ و ژنی بێباوه‌ڕ له‌ پیاودا پارسایه‌، ئه‌گینا منداڵتان گڵاون، به‌ڵام ئێستا پارسا‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕه‌كه‌ خۆی جیا كرده‌وه‌، با جیا بێته‌وه‌. له‌ باری ئاوادا براكه‌ یان خوشكه‌كه‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو خودا بۆ ئاشتی بانگی كردووین. چونكه‌ ئه‌ی ژن، چۆن ده‌زانی ئاخۆ مێرده‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ یان ئه‌ی مێرد، چۆن ده‌زانی ئاخۆ ژنه‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، با هه‌ر یه‌كێك به‌ پێی به‌شكردنی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خودا بانگی كردووه‌، ئاوا بگوزه‌رێنێت. منیش له‌ هه‌موو وارگه‌كان ئاوا فه‌رمان ده‌ده‌م.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یه‌كه‌م قۆرنتێ 12:7-17