لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 9

9
1 ئایا په‌یامبه‌ر نیم؟ ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانم نه‌بینیوه‌؟ ئایا ئێوه‌ ئه‌نجامی كاری من نین له‌ په‌روه‌ردگاردا؟ 2 ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵك په‌یامبه‌ر نه‌بم، بۆ ئێوه‌ په‌یامبه‌رم! چونكه‌ ئێوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاردا مۆری په‌یامبه‌ریه‌تیی منن. 3 بۆ ئه‌وانه‌ی لێم ده‌كۆڵنه‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ به‌رگریم: 4 ئایا ده‌سه‌ڵاتی خواردن و خواردنه‌وه‌مان نییه‌؟ 5 ئایا مافمان نییه‌ خوشكێك بكه‌ینه‌ هاوسه‌رمان، وه‌ك په‌یامبه‌رانی دیكه‌ و برایانی په‌روه‌ردگار و كیپه‌؟ 6 یاخود ته‌نها من و به‌رنڤا ئه‌و مافه‌مان نییه‌، ده‌بێت هه‌ر ئیش بكه‌ین؟ 7 كێ هه‌بووه‌ به‌ خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له‌ به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له‌ شیره‌كه‌ی ناخوات؟ 8 ئه‌م قسانه‌ وه‌ك مرۆڤ ده‌كه‌م؟ ئایا ته‌وراتیش ئه‌مانه‌ ناڵێت؟ 9 چونكه‌ له‌ ته‌وراتی مووشێ نووسراوه‌: {له‌ كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره‌}. ئایا خودا بایه‌خ به‌ گا ده‌دات؟ 10 ئایا به‌ ته‌واوی له‌ پێناوماندا نه‌یووتووه‌؟ به‌ڵێ، له‌ پێناوی ئێمه‌دا نووسراوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌كێڵێت پێویسته‌ به‌ هیواوه‌ بكێڵێت، ئه‌وه‌ی گێره‌ ده‌كات به‌ هیوای به‌شداربوونه‌. 11 ئه‌گه‌ر ئێمه‌ شتی ڕووحیمان بۆتان چاندووه‌، ئایا زۆره‌ ئه‌گه‌ر شتی ماددی له‌ ئێوه‌ بدروینه‌وه‌؟ 12 ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دیكه‌ مافی پشتگیرییان له‌سه‌رتانه‌، ئایا ئێمه‌ له‌پێشتر نین؟ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌م مافه‌مان به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵكو به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرین، نه‌وه‌ك كۆسپ دابنێین بۆ ئینجیلی مه‌سیح. 13 ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی په‌رستگا ده‌كه‌ن له‌ شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی قوربانگاش ده‌كه‌ن له‌ قوربانگادا به‌شدارن؟ 14 ئاواش په‌روه‌ردگار فه‌رمانی داوه‌: ئه‌وانه‌ی ئینجیل ڕاده‌گه‌یێنن گوزه‌رانیان له‌ ئینجیله‌. 15 به‌ڵام من شتێكم له‌مه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه‌ مه‌رگم باشتره‌ له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌. 16 چونكه‌ ئه‌گه‌ر موژده‌ بده‌م شانازیم نییه‌، چونكه‌ پێویسته‌ و خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده‌ نه‌ده‌م! 17 چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ. 18 ئیتر پاداشتم چییه‌؟ ئه‌وه‌یه‌ كاتێ موژده‌ ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلتان پێ ده‌به‌خشم، ته‌نانه‌ت له‌ ئینجیلدا مافی خۆم به‌كارنه‌هێنا. 19 كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، خۆم كرده‌ كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان ببه‌مه‌وه‌. 20 بۆ جوو خۆم وه‌ك جوو لێكرد، تاكو جوو ببه‌مه‌وه‌. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ته‌وراتن وه‌ك له‌ ژێر ته‌ورات، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه‌. 21 بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده‌ بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له‌ ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه‌. 22 بۆ لاوازان بوومه‌ لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه‌. بۆ هه‌مووان بوومه‌ هه‌موو شتێک، تاكو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م. 23 هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پێناوی ئینجیلدا ده‌كه‌م، تاكو تیایدا به‌شداربم. 24 ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ گۆڕه‌پان ڕاده‌كه‌ن، هه‌موو ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك خه‌ڵات ده‌كرێت؟ كه‌واته‌ ڕابكه‌ن تاكو به‌ ده‌ستی بهێنن. 25 هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له‌ هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه‌ تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هی ئێمه‌ له‌ناو نه‌چووه‌. 26 كه‌واته‌ ڕاده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك یه‌كێك ئامانجی نه‌بێت، بۆكسێن ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك له‌ هه‌وا بده‌م. 27 به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شم توند ده‌بم و ده‌یكه‌مه‌ كۆیله‌، نه‌وه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ موژده‌م داوه‌، خۆم ڕه‌ت بكرێمه‌وه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یه‌كه‌م قۆرنتێ 9: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە