لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:1-6

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:1-6 PNTZS

په‌تڕۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ بژارده‌كانی خودا، بێگانه‌ په‌راگه‌نده‌كان له‌ پۆنتس و گه‌ڵاتیه‌ و قاپودقیا و ئاسیا و بتۆنیا، به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت. پیرۆزه‌ خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه‌ به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه‌ نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه‌ له‌ ئاسماناندا پارێزراوه‌، ئێوه‌ كه‌ به‌ هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به‌ باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ پایانی زه‌مانه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێ. به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن،

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:1-6