پیرۆزه خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه له ئاسمانان‌دا پارێزراوه، ئێوه كه به هێزی خودا پاسه‌وانی كراون، به باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی كه ئاماده‌یه له پایانی زه‌مانه ڕابگه‌یه‌ندرێ. به‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ک ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه جۆراوجۆره‌كان خه‌م بخۆن، تاكو سه‌لماندنی باوه‌ڕتان كه له زێڕی له‌ناوچوو نرخدارتره، كه‌وا به ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ ستایش و ڕێز وشكۆ بێت له ئاشكراكردنی ئیشۆعی مه‌سیحدا. هه‌رچه‌نده نه‌تانبینیوه خۆشتانده‌وێ. ئێستاش نایبینن باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و دڵخۆش ده‌بن به شێوه‌یه‌ک هه‌ر باسی ناكرێت و شكۆداره، چونكه ئامانجی باوه‌ڕتان به‌ده‌ست ده‌هێنن، واتا ڕزگاریی ده‌روونتان. ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران بۆی گه‌ڕان و پشكنییان، سه‌باره‌ت به‌و به‌خششه‌ی بۆ ئێوه‌یه پێشبینییان كرد، ده‌گه‌ڕان چ دۆخێک یان چ كاتێكه ڕووحی مه‌سیح دیاری ده‌كات كه تیایاندایه، زوو گه‌واهییان داوه بۆ ئازاره‌كانی مه‌سیح و ئه‌و شكۆمه‌ندیانه‌ی دوای دێت. بۆیان ئاشكرا كرا كه بۆ خۆیان نین، به‌ڵكو ڕاژه‌ی ئێوه‌یان ده‌كرد له‌و شتانه‌ی ئێستا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا، به‌هۆی ئه‌وانه‌ی موژده‌یان پێ به‌خشین به ڕووحی پارسا، كه له ئاسمانه‌وه نێردراوه، كه فریشته‌كانیش ئاره‌زووی بینینی ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3:1-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان