چونكه مه‌سیحیش ته‌نها جارێک له‌پێناوی گوناهه‌كان ئازار درا، بێ‌تاوان له پێناوی تاوانباران، تاكو له خودامان نزیک بكاته‌وه. جه‌سته‌ی مراندووه به‌ڵام به ڕووح زیندووه، به‌مه‌ش چوو و موژده‌ی به بۆ ڕووحه زیندانییه‌كانی دا. ئه‌وانه‌ی له كۆندا یاخی بوون، كاتێ خودا له ڕۆژانی نوخدا به پشوودرێژییه‌وه چاوه‌ڕوان بوو، كه كه‌شتییه‌كه بنیاد ده‌نرا، كه‌وا كه‌م كه‌سێكی تێدابوو، واتا هه‌شت كه‌س، به ئاو ڕزگار بوون. ئه‌مه‌ش هێمای عه‌مادكردنه كه ئێستا ڕزگارتان ده‌كات نه‌ک سڕینه‌وه‌ی پیسیی جه‌سته، به‌ڵكو به‌ڵێنی ویژدانێكی باش بۆ خودا به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان ڕۆیشت و له لای ڕاستی خودایه، فریشته و ده‌سه‌ڵاتدار و هێزه‌كان ملكه‌چن بۆی.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 18:3-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان