له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت. چونكه: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له خراپه بپارێزێت و لێوه‌كانی له فێڵبازی. با له خراپه لابدات و چاكه بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات. چونكه چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه وگوێی له داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه”. كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه دڵگه‌رم بن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن. به‌ڵكو په‌روه‌ردگار خوداوه‌ند له دڵتان‌دا پارسا بكه‌ن، هه‌رده‌م ئاماده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێک سه‌باره‌ت به‌م هیوایه‌ی له ئێوه‌دایه بپرسێ به دڵنه‌رمی و ڕێزه‌وه. هه‌روه‌ها ویژدانێكی باشتان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی بوختان به سه‌ربورده باشه‌كانتان ده‌كه‌ن له مه‌سیحدا شه‌رمه‌زار بن له قسه‌كانیان. چونكه باشتره، ئه‌گه‌ر خواستی خودا بێت، له‌به‌ر چاكه‌كاری ئازار بدرێن، نه‌ک خراپه‌كاری.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 8:3-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان