ئه‌فسانه‌ی گڵاوی پیره‌ژنانه ڕه‌تبكه‌وه. خۆت ڕابهێنه له‌سه‌ر خوداناسی. چونكه وه‌رزشی له‌ش بۆ هه‌ندێک شت سوودبه‌خشه، به‌ڵام خوداناسی بۆ هه‌موو شتێک سوودبه‌خشه، چونكه به‌ڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایه. ئه‌م قسه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه چونكه ئێمه بۆ ئه‌مه ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه هیوامان به خودای زیندووه، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه، به تایبه‌تیش باوه‌ڕداران. به‌م شتانه ڕاسپێره و فێر بكه. با كه‌س سووكایه‌تی به گه‌نجییه‌تیت نه‌كات، به‌ڵكو ببه نموونه‌ی باوه‌ڕداران له قسه و ڕه‌فتار، له خۆشویستن و باوه‌ڕ و بێگه‌ردیت. تاكو دێم بایه‌خ بده به خوێندنه‌وه و فێركردن. ئه‌و به‌هره‌یه‌ی له تۆدایه پشتگوێی مه‌خه، ئه‌وه‌ی به پێشبینی وه‌رتگرتووه كاتێ پیرانی وارگه ده‌ستیان له‌سه‌ر دانای. له ئه‌مانه چڕببه‌وه و هه‌موو توانای خۆتی تێدا به‌كاربهێنه، تاكو پێشكه‌وتنت بۆ هه‌مووان ده‌ربكه‌وێت. ئاگاداری خۆت و فێركردنت به، له‌سه‌ری به‌رده‌وام به، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار ده‌كه‌یت.
یه‌كه‌م تیماتیئوس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تیماتیئوس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تیماتیئوس 7:4-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان