دووه‌م قۆرنتێ 13
13
1 ئه‌مه سێیه‌م جاره دێمه لاتان. “هه‌ر بابه‌تێک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر ده‌سه‌لمێنرێت”. 2 پێشتر وتوومه وه‌ک دووه‌م جار له‌لاتان بووم و ئێستا دوورم ده‌یڵێمه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كرد و بۆ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. كه دێمه‌وه به‌زه‌ییم نابێت، 3 چونكه ئێوه داوای به‌ڵگه ده‌كه‌ن كه‌وا مه‌سیح له مندا ده‌دوێت. كه بۆتان لاواز نییه، به‌ڵكو له‌نێوتاندا به‌هێزه. 4 چونكه هه‌رچه‌نده له لاوازی‌دا له‌خاچدرا، به‌ڵام به هێزی خودا زیندووه. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه ده‌ژین. 5 خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له باوه‌ڕدان. له خۆتان بكۆڵنه‌وه. ئایا نازانن كه ئیشۆعی مه‌سیح له ئێوه دایه؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئه‌زموون كه‌وتووبن. 6 به‌ڵام هیوادارم بزانن كه ئێمه نه‌كه‌وتووین. 7 ئینجا نوێژ بۆ خودا ده‌كه‌م هیچ خراپه‌یه‌ک نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ک ده‌ربخه‌ین ئێمه سه‌لمێندراوین، به‌ڵكو تاكو چاكه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک كه‌وتوو بین. 8 چونكه ناتوانین هیچ شتێک له دژی ڕه‌وا بكه‌ین، به‌ڵكو له پێناوی ڕه‌وا. 9 چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه. 10 بۆیه ئه‌مانه ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن.
11 له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. 12 به ماچێكی پارسا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. 13 هه‌موو پارسا‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
14 به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و خۆشویستنی خودا و هاوبه‌شیی ڕووحی پارسا له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.
ئامین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م قۆرنتێ 13: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧