لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 7:3-18

دووه‌م قۆرنتێ 7:3-18 PNTZS

ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی مه‌رگ به‌ پیت له‌ به‌رد هه‌ڵكه‌ندراوه‌ به‌ شكۆوه‌ هاتبێت، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نه‌یانتوانی ته‌ماشای ڕوخساری مووشێ بكه‌ن، له‌به‌ر شكۆی ڕوخساری كه‌ له‌ناوچووه‌، ئیتر چه‌ند زیاتر ڕاژه‌ی ڕووح شكۆدارتر ده‌بێت؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌ی تاوانباركردن شكۆمه‌ندی بێت، ئاخۆ ده‌بێ ڕاژه‌ی بێتاوانكردن چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت؟ شكۆداركراویش له‌ به‌راورد به‌ شكۆی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر شكۆی نه‌ماوه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناوچوو له‌ شكۆمه‌ندیدا بێت، ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ چه‌ند زیاتر له‌ شكۆمه‌ندیدا ده‌بێت! چونكه‌ هیوایه‌كی ئاوامان هه‌یه‌، زۆر به‌ ئاشكرا ده‌جوڵێینه‌وه‌، نه‌ک وه‌ک مووشێ كه‌ پێچه‌ی له‌سه‌ر ڕوخساری داده‌نا تاكو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل ته‌ماشای پایانی له‌ناوچوو نه‌كه‌ن. به‌ڵكو هزریان ڕه‌ق بووه‌، چونكه‌ تاكو ئه‌مڕۆش، كاتێ په‌یمانی كۆن ده‌خوێندرێته‌وه‌ هه‌مان پێچه‌ ماوه‌ و لانه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مه‌سیحدا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌. به‌ڵام تاكو ئه‌مڕۆ كاتێ ته‌وراتی مووشێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ پێچه‌ له‌سه‌ر دڵیان دانراوه‌. به‌ڵام كاتێ یه‌كێک بۆ په‌روه‌ردگار گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وا پێچه‌كه‌ لاده‌چێت. چونكه‌ په‌روه‌ردگار ڕووحه‌، هه‌روه‌ها ڕووحی په‌روه‌ردگار له‌كوێ بێت، ئازادی له‌وێیه‌. هه‌موومان به‌ ڕوویه‌كی ئاشكرا وه‌ک ئاوێنه‌ وێنه‌دانه‌وه‌ی شكۆی خودا ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ شكۆیه‌ک بۆ شكۆیه‌ک بۆ هه‌مان وێنه‌ ده‌گۆڕدرێین، ئه‌وه‌ش له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌ كه‌ ڕووح.