به‌ڵام ئه‌گه‌ر موژده‌كه‌مان شاراوه بێت، ئه‌وا له‌نێو له‌ناوچوواندا شاراوه‌یه، كه خوداوه‌ندی ئه‌م ڕۆژگاره هزری بێباوه‌ڕانی كوێر كردووه، تاكو ڕووناكیی ئینجیلی شكۆی مه‌سیحیان بۆ نه‌دره‌وشێته‌وه، كه وێنه‌ی خودایه. چونكه بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه په‌روه‌ردگاره، خۆشمان له پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین. چونكه خودا كه فه‌رمووی: “با له تاریكی‌دا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه”، ئه‌و له دڵماندا دره‌وشایه‌وه، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا. به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه هێز له خوداوه‌یه نه‌ک له ئێمه.
دووه‌م قۆرنتێ 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 3:4-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان