لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 5:4-12

دووه‌م قۆرنتێ 5:4-12 PNTZS

چونكه‌ بانگه‌واز بۆ خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیح كه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆشمان له‌ پێناوی ئیشۆع به‌نده‌ی ئێوه‌ین. چونكه‌ خودا كه‌ فه‌رمووی: “با له‌ تاریكیدا ڕووناكی بدره‌وشێته‌وه‌”، ئه‌و له‌ دڵماندا دره‌وشایه‌وه‌، بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ناسینی شكۆی خودا له‌ڕووی ئیشۆعی مه‌سیحدا. به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه‌ له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه‌، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه‌ هێز له‌ خوداوه‌یه‌ نه‌ک له‌ ئێمه‌. له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به‌ زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین. هه‌میشه‌ چۆنییه‌تی مردنی ئیشۆع له‌ له‌شدا هه‌ڵده‌گرین، تاكو ژیانی ئیشۆع له‌ له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت. چونكه‌ ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه‌ له‌ پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له‌ جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت. كه‌واته‌ مه‌رگ له‌ ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له‌ ئێوه‌دا.