كردار 18:18-28
كردار 18:18-28 PNTZS
پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه، ئینجا ماڵئاوایی له برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه نه‌زری له‌سه‌ر بوو. گه‌یشتنه ئه‌پیسۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێهێشت، به‌ڵام خۆی چووه كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جووه‌كان گفتوگۆی ده‌كرد. ئه‌وانیش داوایان لێ‌كرد ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌لایان بمێنێته‌وه، به‌ڵام قاییل نه‌بوو. به‌ڵكو ماڵئاوایی لێ‌كردن و وتی: “به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ جه‌ژنی داهاتوو له یروشلایم بكه‌م، به‌ڵام به‌خواستی خودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان”. ئینجا له ئه‌پیسۆسه‌وه به ده‌ریادا ڕۆیشت. كاتێ له قه‌یسه‌ڕییه دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له وارگه كرد، ئینجا بۆ ئینتیاكیا شۆڕبووه‌وه. ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه و ده‌رچوو، به ڕیز به ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه. جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه به ناوی ئه‌پۆلۆس هاته ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له سیپاره‌كان به‌توانا بوو. شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له ڕووح‌دا گه‌رم بوو، به دروستی سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی. ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له كه‌نیشت قسه بكات. كه ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێی‌بوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه. كاتێ ئه‌پۆلۆس حه‌زیكرد بچێته ئه‌خائیه، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازی لێ بكه‌ن. كاتێ هات یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه به‌هۆی به‌خشش باوه‌ڕیان هێنابوو. چونكه به هێزه‌وه و به ئاشكرا جووی بێده‌نگ ده‌كرد، به‌هۆی سیپاره‌كان ده‌یسه‌لماند ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه.





