هه‌ندێک له‌و جوو گه‌ڕۆكانه‌ی ڕووحی گڵاو ده‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وانه به‌كاربهێنن كه ڕووحی گڵاویان تێدایه، ده‌یانووت: “سوێندت ده‌ده‌م به ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پۆڵۆس ڕایده‌گه‌ێنێت!”. سكاوا كه كاهینێكی باڵای جوو بوو، حه‌وت كوڕی ئه‌مه‌یان ده‌كرد. ڕووحه به‌ده‌كه‌ش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئیشۆع ده‌ناسم و ده‌رباره‌ی پۆڵۆسیش ده‌زانم، به‌ڵام ئێوه كێن؟” ئینجا پیاوه‌كه وا ڕووحه گڵاوه‌كه‌ی تێدابوو په‌لاماری دان و به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵبوو، ده‌ره‌قه‌تیان هات، ته‌نانه‌ت به ڕووتی و بریندارییه‌وه له‌و ماڵه هه‌ڵاتن.
كردار 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 13:19-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان