لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 27:21-40

كردار 27:21-40 PNTZS

كاتێ خه‌ریک بوو حه‌وت ڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بێت، جووه‌كانی ئاسیا له‌نێو په‌رستگا بینییان، هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جۆش دا و گرتییان، هاواریان ده‌كرد: “پیاوانی ئیسڕائیل فریابكه‌ون! ئه‌مه‌ ئه‌و پیاوه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێک دژ به‌ گه‌ل و ته‌ورات و ئه‌م شوێنه‌ هه‌موو خه‌ڵک فێرده‌كات، ته‌نانه‌ت یۆنانیشی هێناوته‌ په‌رستگا و ئه‌م شوێنه‌ پارسا‌یه‌ی گڵاو كرد!” چونكه‌ ترۆپیمۆسی خه‌ڵكی ئه‌پیسۆسییان له‌ شاره‌كه‌دا له‌گه‌ڵی بینیبوو، وایانزانی پۆڵۆس له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تییه‌ په‌رستگا. ئینجا هه‌موو شاره‌كه‌ وروژا، خه‌ڵكه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕژان و پۆڵۆسیان گرت، ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رستگا و یه‌كسه‌ر ده‌رگاكان داخران. كاتێ هه‌وڵی كوشتنیان ده‌دا، هه‌واڵ به‌ فه‌رمانده‌ی هێز درا كه‌ هه‌موو یروشلایم شڵه‌ژاوه‌. یه‌كسه‌ر سه‌رباز و سه‌رپه‌لی برد و ڕایكرده‌ لایان. كه‌ فه‌رمانده‌ و سه‌ربازه‌كانیان بینی له‌ لێدانی پۆڵۆس وه‌ستان. ئیتر فه‌رمانده‌كه‌ نزیكبووه‌وه‌ و گرتی، فه‌رمانی دا به‌ دوو زنجیر بیبه‌ستنه‌وه‌، ئینجا پرسی كرد ئاخۆ كێیه‌؟ و چی كردووه‌؟ به‌ڵام له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌ هه‌ندێک هاواری شتێكیان ده‌كرد و هه‌ندێک شتێكی دیكه‌. جا به‌هۆی ئاژاوه‌ نه‌یتوانی ڕاستییه‌كه‌ بزانێت، فه‌رمانی دا ببردرێته‌ سه‌ربازگه‌. كاتێ له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان بوو، له‌به‌ر تووندوتیژی كۆمه‌ڵه‌كه‌ سه‌رباز هه‌ڵیانگرت. چونكه‌ جه‌ماوه‌ری گه‌ل دوای كه‌وتبوون و هاواریان ده‌كرد: “له‌ ناوی ببه‌!”. خه‌ریک بوو پۆڵۆس بچێته‌ سه‌ربازگاكه‌، به‌ فه‌رمانده‌كه‌ی وت: “ده‌توانم شتێكت پێ بڵێم؟” وتی: “یۆنانی ده‌زانیت؟ تۆ پیاوه‌ میسڕییه‌كه‌ نیت ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاژاوه‌یه‌كت نایه‌وه‌ و به‌ چوار هه‌زار بكوژه‌وه‌ به‌ره‌و بیابان ده‌رچوو؟” پۆڵۆس وتی: “من پیاوێكی جووی ته‌رسوسی قیلیقیام. داوات لێ ده‌كه‌م ڕێگام بده‌ی قسه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ بكه‌م”. كه‌ ڕێگای دا، پۆڵۆس له‌سه‌ر قاڵدرمه‌كان ڕاوه‌ستا، به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ كرد. كاتێ بێده‌نگ بوون، به‌ زمانی عیبری قسه‌ی بۆ كردن و وتی

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 21:27-40 شێوەکاری؟؟؟