لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 1:27-12

كردار 1:27-12 PNTZS

كاتێک بڕیار درا به‌ ده‌ریادا بۆ ئیتالیا بڕۆین، پۆڵۆس و هه‌ندێک به‌ندكراوی دیكه‌ درانه‌ ده‌ست سه‌رپه‌لێک له‌ سوپای قه‌یسه‌ڕ ناوی یولیۆس بوو. سواری كه‌شتییه‌كی ئه‌دره‌منتۆسی بووین، كه‌ به‌ته‌مابوو به‌ چه‌ند شوێنێكی ئاسیادا بڕوات، جا به‌ڕێكه‌وتین. ئه‌ریسته‌رخۆسی ماقیدۆنیمان له‌گه‌ڵ‌بوو، خه‌ڵكی تسلۆنیقێ. بۆ به‌یانی گه‌یشتینه‌ سه‌یده‌ن. یولیۆس له‌گه‌ڵ پۆڵۆس باش بوو، ڕێگای دا بچێته‌ لای براده‌رانی تاكو پێویستییه‌كانی دابین بكه‌ن. ئینجا له‌وێوه‌ به‌ڕێكه‌وتین و به‌ په‌نای قوبڕسدا ڕۆیشتین، چونكه‌ با پێچه‌وانه‌ بوو. كه‌ ئه‌و ده‌ریایه‌مان بڕی، ئه‌وه‌ی له‌ ته‌نیشت قیلیقیا و په‌مپۆلیایه‌، له‌ میرای لوقیا دابه‌زین. له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه‌ كه‌شتییه‌كی بینی كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ری بوو ده‌چووه‌ ئیتالیا، سواری كردین. كه‌شتییه‌كه‌ ڕۆژانێكی زۆر به‌ هێواشی ده‌ڕۆیشت و به‌ زه‌حمه‌ت له‌ قنیدۆس نزیک كه‌وتینه‌وه‌، باكه‌ نه‌یهێشت زیاتر بڕۆین، به‌ په‌نای قرێتێدا و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌له‌مۆنا ڕۆیشتین. به‌ ڕه‌نجكێشان تێپه‌ڕمان كرد و گه‌یشتینه‌ شوێنێک پێی ده‌ووترێ به‌نده‌ره‌ باشه‌كان، كه‌ شاری له‌سائیه‌ نزیكییه‌تی. كاتێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر چوو و گه‌شتكردنی ده‌ریا ترسناک بوو، چونكه‌ ڕۆژووگرتنیش به‌سه‌رچوو بوو. پۆڵۆس ئاگاداری كردنه‌وه‌ و وتی: “كوڕینه‌، من ده‌بینم گه‌شته‌كه‌ به‌ تێكشكان و زیانێكی گه‌وره‌وه‌ ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ كه‌شتی و باره‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ژیانیشمان”. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر له‌ قسه‌ی پۆڵۆس. چونكه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه‌ به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 27:1-12 شێوەکاری؟؟؟