لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 18:27-25

كردار 18:27-25 PNTZS

بۆ سبه‌ینێ ڕه‌شه‌باكه‌ توند بوو، ده‌ستیان به‌ سووككردنی باره‌كه‌ كرد. له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا به‌ ده‌ستی خۆمان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌مان فڕێدا. ڕۆژانێكی زۆر نه‌ خۆرمان بینی و نه‌ ئه‌ستێره‌، ڕه‌شه‌باكه‌ به‌هێزتر ده‌بوو، له‌ كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا. كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه‌، ده‌بووایه‌ گوێتان له‌ من بگرتایه‌ و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه‌، ئه‌وسا له‌م تێكشكان و زیانه‌ دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ دڵخۆش بن، چونكه‌ كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه‌ نه‌بێت. چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه‌ من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته‌ لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه‌! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه‌ له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته‌ كوڕینه‌، دڵخۆش بن. چونكه‌ باوه‌ڕم به‌ خودا هه‌یه‌ كه‌ ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 27:18-25 شێوەکاری؟؟؟