لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 1:3-8

كردار 1:3-8 PNTZS

له‌ كاتی نوێژی كاژێر نۆ، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا. پیاوێک به‌ زگماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه‌ بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه‌ په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه‌ پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به‌ نیازن بێنه‌ نێو په‌رستگا، داوای خێری لێكردن. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێیڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه‌!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه‌ زێڕ و نه‌ زیوم هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ ده‌تده‌مێ: به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه‌، هه‌سته‌ و ڕێ بكه‌!”. ئینجا‌ ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته‌ پێ و پاژنه‌كانی. هه‌ڵبه‌زییه‌وه‌ و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه‌ نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه‌ و ستایشی خودای ده‌كرد.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 3:1-8 شێوەکاری؟؟؟