لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 17:3-26

كردار 17:3-26 PNTZS

ئێستاش برایان، من ده‌زانم به‌ نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه‌ دی. كه‌واته‌ تۆبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه‌، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و ئیشۆعی مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو، ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ ئاسمان بیهێڵێته‌وه‌، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كانی باسی كردووه‌. مووشێش به‌ باوكانی وت: {په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان له‌نێو برایانتاندا پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ک منتان بۆ په‌یدا ده‌كات، له‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێت گوێی لێ بگرن. جا هه‌ر كه‌سێک گوێ له‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نه‌گرێت له‌ناو گه‌ل ده‌بڕدرێته‌وه‌} . هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش، له‌ شمووئێل به‌دواوه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردووه‌، پێشوه‌خت باسی ئه‌م ڕۆژانه‌یان كردووه‌. ئێوه‌ش ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و په‌یمانه‌ن كه‌ خودا له‌گه‌ڵ باوكانتاندا به‌ستی، به‌ ئه‌وڕاهه‌می فه‌رموو: {به‌ نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی داڕشت ده‌كرێن} . یه‌كه‌مجار خودا ئیشۆعی ڕۆله‌كه‌ی بۆ ئێوه‌ به‌دیهێناوه‌، ناردوویه‌تی تاكو داڕشتتان بداتێ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له‌ خراپه‌كانی”.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 3:17-26 شێوەکاری؟؟؟