كردار 3
3
1 له كاتی نوێژی كاژێر نۆ، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا. 2 پیاوێک به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا “جوان”. 3 په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به نیازن بێنه نێو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن. 4 په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێی‌ڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه!” 5 ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. 6 په‌تڕۆس وتی: “نه زێڕ و نه زیوم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ: به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه، هه‌سته و ڕێ بكه!”. 7 ئینجا ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی. 8 هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد. 9 هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات. 10 جا ناسییانه‌وه كه ئه‌وه‌یه بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات.
11 كاتێ پیاوه ئیفلیجه‌كه وا چاكبووه‌وه به په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نه‌وه لكابوو، هه‌موو گه‌ل به سه‌رسامییه‌وه ڕایانكرده لایان بۆ ئه‌و هه‌یوانه‌ی كه پێی ده‌ووترا “هه‌یوانی شلیمون”. 12 كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی، وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی دایه‌وه: “پیاوانی ئیسڕائیل، چیتانه له‌مه سه‌رسام بوونه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ک ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان كردووه ڕێ بكات؟ 13 خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. 14 به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. 15 سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. 16 به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.
17 ئێستاش برایان، من ده‌زانم به نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان. 18 به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه دی. 19 كه‌واته تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و 20 ئیشۆعی مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه كه پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو، 21 ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئاسمان بیهێڵێته‌وه، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له كۆنه‌وه خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره پارساكانی باسی كردووه. 22 مووشێش به باوكانی وت: {په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندتان له‌نێو برایانتاندا پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ک منتان بۆ په‌یدا ده‌كات، له هه‌موو ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێت گوێی لێ بگرن. 23 جا هه‌ر كه‌سێک گوێ له‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌گرێت له‌ناو گه‌ل ده‌بڕدرێته‌وه}. 24 هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش، له شمووئێل به‌دواوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌یان كردووه، پێشوه‌خت باسی ئه‌م ڕۆژانه‌یان كردووه. 25 ئێوه‌ش ڕۆڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و په‌یمانه‌ن كه خودا له‌گه‌ڵ باوكانتاندا به‌ستی، به ئه‌وڕاهه‌می فه‌رموو: {به نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی زه‌وی داڕشت ده‌كرێن}. 26 یه‌كه‌مجار خودا ئیشۆعی ڕۆله‌كه‌ی بۆ ئێوه به‌دیهێناوه، ناردوویه‌تی تاكو داڕشتتان بداتێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌تان له خراپه‌كانی”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
كردار 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧