كاتێ په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن قسه‌یان بۆ گه‌ل ده‌كرد، كاهینان و سه‌رۆكی سه‌ربازانی په‌رستگا و زادوقییه‌كان هاتنه لایان، بێزار بوون، چونكه گه‌لیان فێرده‌كرد و له ئیشۆعدا هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووانیان ڕاده‌گه‌یاند. بۆیه گرتیانن و تا به‌یانی له زیندانیان كردن، چونكه ده‌مه‌و ئێواره بوو. زۆر له‌وانه‌ی قسه‌كانیان بیست باوه‌ڕیان هێنا و ژماره‌ی پیاوان گه‌یشته نزیكه‌ی پێنج هه‌زار. بۆ به‌یانی پێشه‌وایان و پیران و ته‌وراتزانه‌كان له یروشلایم كۆبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ننه‌ن كاهینی باڵا و قه‌یاپا و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌سكه‌نده‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له تیره‌ی كاهینی باڵا بوون. كاتێ په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان له‌ناوه‌ڕاست ڕاگرت، پرسیان لێ‌كردن: “به چ هێزێک و به چ ناوێک ئه‌مه‌تان كرد؟” جا په‌تڕۆس پڕبوو له ڕووحی پارسا، پێی وتن: “ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ک بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ک كراوه لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به چی چاكبووه‌ته‌وه، با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیل زانراو بێت، به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێوه له‌خاچتان دا و خودا‌ش له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه، ئه‌م كابرایه به‌و ته‌ندروستییه له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌مه ئه‌و {به‌رده‌یه كه ئێوه‌ی وه‌ستا سووكایه‌تیان پێ كرد، ئه‌وه‌ی بووه به‌ردی قولینچك} . بێجگه له‌و ڕزگاربوون نییه، چونكه ناوێكی دیكه له ژێر ئاسماندا نییه له‌نێو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه ڕزگار بین”. كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه. به‌ڵام كه ئه‌و پیاوه‌یان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبووه‌وه، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه. ئه‌وسا فه‌رمانیان پێدان له سه‌نهه‌دریم بڕۆنه ده‌ره‌وه و له‌نێو خۆیاندا پیلانیان گێڕا و وتیان: “چی له‌م دوو پیاوه بكه‌ین؟ چونكه ئاشكرایه بۆ هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم كه په‌رجوێكی به‌رچاو به‌هۆی ئه‌مانه‌وه كراوه، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین. به‌ڵام نه‌وه‌ک زیاتر له‌نێو گه‌ل بڵاو بێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای خه‌ڵک باسی ئه‌م ناوه نه‌كه‌ن”. ئینجا بانگیان كردن و ڕایانسپاردن كه هه‌رگیز به ناوی ئیشۆع ده‌م نه‌كه‌نه‌وه و كه‌سیش فێرنه‌كه‌ن. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه و وتیان: “ئێوه حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته له‌به‌رده‌م خودا گوێ له ئێوه بگرین زیاتر له خودا. چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیوومانه و بیستوومانه ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”. دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر، به‌ریاندان، له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه نه‌یانزانی چۆن سزایان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو، چونكه هه‌موو خودایان شكۆدار ده‌كرد.
كردار 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:4-21
4 Days
The Jewish authorities could not deny Christ’s power at work, when they threatened Peter and John to stay quiet. On their release, Peter and John prayed with the church for power and boldness. The place where they were praying was shaken and all of them, not just the apostles, experienced and demonstrated God’s power. God’s grace was at work even as they all loved and shared with one another.
5 Days
A.D. The Bible Continues is the epic 12-episode series now airing on NBC. As Caiaphas and Pilate struggle to contain the news of Jesus’ resurrection, the Holy Spirit arrives at Pentecost and galvanizes the fledgling church. Peter’s daughter arrives unexpectedly in Jerusalem, and Peter is arrested when he miraculously heals a beggar. Jewish rebels threaten Pilate’s life.
In 50 carefully selected passages from the Bible, you will discover the essential question Paul asked the Lord while he was traveling to Damascus: "What shall I do, Lord?" Have you ever asked yourself, "What difference am I making with my life?" On some level, we all struggle to find our own answer to that fundamental question. The search for significance is the underlying motivation for virtually all human activity.
The same Holy Spirit that was alive and active in the book of Acts is alive and active now. This 5-day plan will remind you that the mission of the early church is the same mission for believers today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان