لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 13:4-22

كردار 13:4-22 PNTZS

كاتێ ئازایه‌تی په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیان بینی و زانییان كه‌سێكی بێ ڕۆشنبیری و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ ئیشۆعدا بوونه‌. به‌ڵام كه‌ ئه‌و پیاوه‌یان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاكبووه‌وه‌، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه‌. ئه‌وسا فه‌رمانیان پێدان له‌ سه‌نهه‌دریم بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌نێو خۆیاندا پیلانیان گێڕا و وتیان: “چی له‌م دوو پیاوه‌ بكه‌ین؟ چونكه‌ ئاشكرایه‌ بۆ هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم كه‌ په‌رجوێكی به‌رچاو به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ كراوه‌، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین. به‌ڵام نه‌وه‌ک زیاتر له‌نێو گه‌ل بڵاو بێته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای خه‌ڵک باسی ئه‌م ناوه‌ نه‌كه‌ن”. ئینجا بانگیان كردن و ڕایانسپاردن كه‌ هه‌رگیز به‌ ناوی ئیشۆع ده‌م نه‌كه‌نه‌وه‌ و كه‌سیش فێرنه‌كه‌ن. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و وتیان: “ئێوه‌ حوكم بده‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ له‌به‌رده‌م خودا گوێ له‌ ئێوه‌ بگرین زیاتر له‌ خودا. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیوومانه‌ و بیستوومانه‌ ناتوانین باسی نه‌كه‌ین”. دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر، به‌ریاندان، له‌به‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌یانزانی چۆن سزایان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو، چونكه‌ هه‌موو خودایان شكۆدار ده‌كرد. چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م په‌رجوه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له‌ چل ساڵ زیاتر بوو.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ كردار 4:13-22 شێوەکاری؟؟؟