كاهینی باڵا لێی پرسی: “ئه‌م شتانه وان؟” ئه‌ویش وتی: “برایان و باوكان گوێ‌بگرن! خوداوه‌ندی شكۆ بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمان ده‌ركه‌وت كاتێ له میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی له حاران نیشته‌جێ بێت، پێی فه‌رموو: {له زه‌وی و هۆزی خۆت ده‌رچۆ و وه‌ره بۆ ئه‌و زه‌وییه‌ی پیشانت ده‌ده‌م} . زه‌ویی كلدانییه‌كانی به‌جێهێشت و له حاران نیشته‌جێ بوو. دوای مردنی باوكی، خودا له‌وێوه گواستییه‌وه بۆ ئه‌م زه‌ویه‌ی ئێوه ئێستا تیایدا نیشته‌جێن. لێره‌دا هیچ میراتێكی پێی نه‌دا، ته‌نانه‌ت شوێن پێیه‌كیش. به‌ڵام به‌ڵێنی پێدا كه {به موڵک بیداته خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌دوای خۆی} ، هێشتا منداڵی نه‌بوو. خودا‌ش ئاوای فه‌رموو: {وه‌چه‌كانت له زه‌ویه‌كی نامۆ ده‌بن كه هی خۆیان نییه، ده‌بنه كۆیله‌یان و چوار سه‌د ساڵ ده‌یانچه‌وسێننه‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش حوكم ده‌ده‌م، كه وه‌ک كۆیله ڕاژه‌ی ده‌كه‌ن} ، خودا فه‌رموویه‌تی، {دوای ئه‌وه درده‌چن و له‌م شوێنه ده‌مپه‌رستن} . هه‌روه‌ها په‌یمانی خروسه‌بڕانی له‌گه‌ڵ به‌ست. جا ئسخه‌قی بوو، له هه‌شت ڕۆژیدا خروسه‌بڕانی كرد. ئسخه‌قیش یاقووی بوو، یاقووش دوازده باوكه‌كه. باوكانیش ئیره‌ییان به یۆسپ برد، فرۆشتیانه میسڕ. به‌ڵام خودای له‌گه‌ڵ بوو، له هه‌موو ناخۆشییه‌كانی ڕزگاری كرد، له‌به‌رده‌م پڕعونی پاشای میسڕدا به‌خشش و دانایی پێ دا. ئه‌ویش به‌رپرسێتیی میسڕ و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی خۆی پێ دا. ئینجا برسیێتی و ته‌نگانه‌یه‌كی مه‌زن به‌سه‌ر هه‌موو میسڕ و كه‌نعاندا هات، باوكانمان خواردنیان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت. كاتێ یاقوو بیستی له میسڕدا دانه‌وێڵه هه‌یه، جاری یه‌كه‌م باوكانمانی نارد. بۆ جاری دووه‌م یۆسپ به برایانی ناسرا، بنه‌ماڵه‌ی یۆسپیش بۆ پڕعون ده‌ركه‌وت. ئیتر یۆسپ ناردی یاقووی باوكی هه‌موو هۆزه‌كه‌ی بۆ میسڕ بانگ‌كرد، حه‌فتا و پێنج كه‌س بوون. جا یاقوو بۆ میسڕ دابه‌زی و مرد، خۆی و باوكانمان. ئینجا بۆ شه‌كیم گه‌ڕاندیانه‌وه و له‌و گۆڕه ناشتییان كه ئه‌وڕاهه‌م له شه‌كیم به بڕێک زیو له كوڕه‌كانی حه‌مۆری كڕی.
كردار 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:7-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان