به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی به‌ڵێنه‌كه نزیک ده‌بووه‌وه كه خودا بۆ ئه‌وڕاهه‌م سوێندی خواردبوو، گه‌ل له میسڕ په‌ره‌یان ده‌سه‌ند و زۆرده‌بوون، تاكو {پاشایه‌كی دیكه له میسڕ هاته سه‌ر ته‌خت یۆسپی نه‌ده‌ناسی} . له‌گه‌ڵ نه‌ژاده‌كه‌مان به فێڵ ده‌جوڵایه‌وه و خراپه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان كرد، ناچاری ده‌كردن منداڵه ساواكانیان دووربخه‌نه‌وه تاكو بمرن. له‌و كاته‌دا مووشێ له‌دایكبوو. زۆر جوان بوو، سێ مانگ له ماڵی باوكی به‌خێوكرا، كاتێ دوور خرایه‌وه، كچی پڕعون هه‌ڵیگرته‌وه و كردییه كوڕی خۆی و به‌خێوی كرد. مووشێش له‌نێو هه‌موو دانایی میسڕییه‌كان په‌روه‌رده كرا، به توانا له قسه و كرداردا. كاتێ ته‌مه‌نی بووه چل ساڵ، هاته سه‌ر دڵی سه‌ردانی براكانی بكات، نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. یه‌كێكی بینی سته‌می لێ ده‌كرێت، به‌رگری لێ‌كرد و دادوه‌ری بۆ سته‌م لێكراو كرد، میسڕییهكهی كوشت. وایزانی برایانی تێده‌گه‌ن كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و قورتاریان ده‌كات. به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتن. ڕۆژی دووه‌م دوو له برایانی بۆی ده‌ركه‌وتن و به‌شه‌ڕده‌هاتن، هه‌وڵی ده‌دا ئاشتیان بكاته‌وه، وتی: ئێوه بران، بۆچی ده‌ست بۆ یه‌كتری درێژ ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سته‌می له نزیكه‌كه‌ی ده‌كرد، پاڵێكی پێوه نا و وتی: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟ ده‌ته‌وێ بمكوژیت وه‌ک دوێنێ میسڕییه‌كه‌ت كوشت؟} مووشێش به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه هه‌ڵات، له زه‌ویی میدیان بووه بێگانه و له‌وێ دوو كوڕی بوو. دوای ئه‌وه‌ی چل ساڵ ته‌واوبوو، فریشته‌ی خوداوه‌ند له بیابانی شاخی سینه‌ی له‌نێو ده‌وه‌نێكی داگیرساودا بۆی ده‌ركه‌وت. مووشێش ئه‌مه‌ی بینی و له دیمه‌نه‌كه سه‌رسام بوو، ده‌چووه پێش تاكو له نزیكه‌وه سه‌یر بكات، ده‌نگی په‌روه‌ردگار هات: {منم خودای باوكانت، خودای ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو} . به‌ڵام مووشێ له‌رز گرتی و نه‌یوێرا سه‌یر بكات. {جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: سۆله‌كانت له پێت دابكه‌نه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاوی زه‌ویه‌كی پارسایه. من نه‌هامه‌تیی گه‌لی خۆم له میسڕ بینی و ناڵه‌یانم بیست، دابه‌زیم تاكو قورتاریان بكه‌م. ئێستاش وه‌ره، ده‌تنێرمه میسڕ} . ئه‌وه مووشێیه كه ڕه‌تیان كرده‌وه و وتیان: {كێ تۆی كردووه به سه‌رۆک و دادوه‌ر به‌سه‌رمان؟} هه‌ر ئه‌و بوو خودا وه‌ک سه‌رۆک و قوربانیده‌ر به ده‌ستی ئه‌و فریشته‌یه ناردی كه له ده‌وه‌نه‌كه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت. ئه‌م ده‌ریهێنان، له ماوه‌ی چل ساڵدا په‌رجو و نیشانه‌ی له خاكی میسڕ و ده‌ریای سوور و چۆڵه‌وانیش كرد. ئه‌مه ئه‌و مووشێیه كه به نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی وت: {خودا له‌نێو برایانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو منتان بۆ په‌یداده‌كات، گوێی لێ بگرن} . هه‌ر ئه‌ویش بوو له چۆڵه‌وانی له‌نێو وارگه‌كه‌دا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فریشته‌یه‌ی له شاخی سینه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكانیشمان، ئه‌وه‌ی وته زیندووه‌كانی وه‌رگرت تاكو بمانداتێ. به‌ڵام باوكانمان نه‌یانویست گوێڕایه‌ڵی بن. به‌ڵكو ڕه‌تیانكرده‌وه و دڵیان بۆ میسڕ ده‌گه‌ڕایه‌وه. به هاڕونیان وت: {خوداوه‌ندێكمان بۆ دروست بكه له‌پێشمانه‌وه بێت، چونكه ئه‌م مووشێیه‌ی له زه‌ویی میسڕه‌وه ده‌ریهێناین نازانین چی لێهات!} . له‌و ڕۆژانه‌دا بتێكیان له شێوه‌ی گۆلک دروستكرد و قوربانییان بۆ كرد، به ده‌ستكردی خۆیان دڵشاد بوون. خودا‌ش ڕووی لێ وه‌رگێڕان و وازی لێ هێنان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان بپه‌رستن، وه‌ک له سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه: {ئه‌ی ماڵی ئیسڕائیل، ئایا به درێژایی چل ساڵ له چۆڵه‌وانی قوربانیی سه‌ربڕاو و پێشكه‌شكراوتان بۆ من كرد؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ڕه‌شماڵی بتی مۆلۆختان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی خوداوه‌ندی خۆتان هه‌ڵگرت، ڕه‌مفان، ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی دروستتان كرد تاكو كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. بۆیه بۆ دوورتر له باڤل دوورتان ده‌خه‌مه‌وه} .
كردار 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 17:7-43
3 Days
Stephen was unjustly condemned to death. But as he died, he prayed for those who were persecuting him. The story of Stephen, the first Christian martyr, sounds very much like the story of Jesus on the cross. But find out how Stephen's story also points us to Jesus' resurrection glory!
5 days
The Essential 100® Bible Challenge is a simple tool to read through the Big Story of God's Word. The reading plan is based on 50 Old Testament and 50 New Testament passages. Continue with the fifteenth part "The Church Is Born." ®Produced by American Bible Society in partnership with Scripture Union, Inc.
5 Days
In 50 carefully selected passages from the Bible, you will discover the essential question Paul asked the Lord while he was traveling to Damascus: "What shall I do, Lord?" Have you ever asked yourself, What difference am I making with my life? On some level, we all struggle to find our own answer to that fundamental question. The search for significance is the underlying motivation for virtually all human activity.
As a Christian, you’re part of something bigger. God has a story, and you have a role to play. This 5-day plan continues a journey through the book of Acts, the Bible’s gripping sequel of Jesus at work in the life of his followers as he expands his kingdom to the ends of the earth. It’s a journey on what it means to be a Christian. It’s a story in which you have a role to play.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان