شاوول هێشتا هه‌ڕه‌شه و كوشتنی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌كانی په‌روه‌ردگار ده‌رده‌بڕی. چووه لای كاهینی باڵا، داوای نامه‌ی لێ‌كرد بۆ كه‌نیشته‌كانی دره‌مسوق، تاكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ڕێگا ببینێت، چ ژن و چ پیاو، به به‌ندكراوی بۆ یروشلایمیان ببات. كه ده‌ڕۆیشت و له دره‌مسوق نزیكبووه‌وه، له‌پڕ ڕووناكییه‌ک له ئاسمانه‌وه له ده‌وروبه‌ری بریسكه‌ی دایه‌وه، كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ده‌نگێكی بیست، پێی فه‌رموو: “شاوول، شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟” وتی: “گه‌وره‌م، تۆ كێیت؟” به‌روه‌ردگار فه‌رمووی: “من ئیشۆعم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه بده‌یت”. به ترس و سه‌رسامیه‌وه وتی: “په‌روه‌ردگار، ده‌ته‌وێ چی بكه‌م؟” په‌روه‌ردگرایش پێی فه‌رموو: “هه‌سته، بڕۆ نێو شار، له‌وێ پێت ده‌ووترێ ده‌بێ چی بكه‌یت”. پیاوانی گه‌شتیار كه له‌گه‌ڵی بوون به بێده‌نگی وه‌ستان، ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی. شاوول له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه هه‌ستایه‌وه، چاوی كرابووه‌وه و كه‌سی نه‌ده‌بینی، ده‌ستیان گرت و هێنایانه نێو دره‌مسوق. سێ ڕۆژ نه‌یده‌بینی، نه‌خوارد و نه‌خوارده‌وه. له دره‌مسوق قوتابییه‌ک هه‌بوو ناوی خه‌نه‌نیا بوو، په‌روه‌ردگار له بینین‌دا پێی فه‌رموو: “خه‌نه‌نیا!” وتی: “ئه‌وه‌تام په‌روه‌ردگار!” په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “هه‌سته و بڕۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی پێی ده‌ووترێ ڕاست، له ماڵی ئیهوودا پرس له پیاوێكی ته‌رسوسی بكه ناوی شاووله، وا نوێژ ده‌كات. له بینین‌دا پیاوێكی بینی ناوی خه‌نه‌نیایه، دێته لای و ده‌ستی له سه‌ری داده‌نێت تاكو ببینێته‌وه”. خه‌نه‌نیا وه‌ڵامی دایه‌وه: “په‌روه‌ردگار، له زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه كه ئه‌م پیاوه له یروشلایم به پارساكانی تۆی كردووه. ئه‌وه‌تا لێره له‌لای كاهینانی باڵا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه به ناوی تۆ بانگه‌واز ده‌كه‌ن”. جا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو: “بڕۆ! چونكه ئه‌مه بۆ من ده‌فرێكی هه‌ڵبژێردراوه بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كان و پاشایان و نه‌وه‌ی ئیسڕائیل. چونكه پیشانی ده‌ده‌م ده‌بێت له‌پێناوی ناوی من چه‌ند ئازار بچێژێت”. خه‌نه‌نیاش ڕۆیشت و چووه ماڵه‌كه، ده‌ستی له‌سه‌ری دانا و وتی: “كاک شاوول، ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ناردوومی، ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا هاتی بۆت ده‌ركه‌وت تاكو ببینیت و پڕبیت له ڕووحی پارسا”. ده‌ستبه‌جێ شتێكی وه‌ک توێكڵ له چاوه‌كانی كه‌وته خواره‌وه و یه‌كسه‌ر بینی، هه‌ستا و عه‌مادكرا. چێشتی خوارد و هێزی هاته‌وه، شاوول چه‌ند ڕۆژێک له دره‌مسوق له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان بوو. یه‌كسه‌ر له كه‌نیشته‌كاندا بانگه‌وازی مه‌سیحی كرد، كه “ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”. هه‌موو ئه‌وانه‌ی بیستیان سه‌رسام ببوون و وتیان: “ئه‌مه ئه‌وه نییه كه ئه‌وانه‌ی له ناوبرد كه له یروشلایم باسی ئه‌م ناوه‌یان ده‌كرد؟ بۆ ئه‌مه‌ش نه‌هاته ئێره، تاكو به به‌ندكراوی بۆ كاهینانی باڵا بیانبات!” به‌ڵام شاوول به‌هێزتر ده‌بوو، جووی دانیشتووی دره‌مسوقی سه‌رگه‌ردان ده‌كرد و ده‌ریده‌خست كه “ئه‌مه مه‌سیحه”. كاتێ ڕۆژانێكی زۆر به‌سه‌رچوو، جووه‌كان ڕاوێژیان كرد تا بیكوژن، شاوولیش به پیلانه‌كه‌یانی زانی. شه‌و و ڕۆژ چاودێری ده‌روازه‌كانیان ده‌كرد تاكو بیكوژن. جا قوتابییه‌كان به شه‌و بردییان و له‌نێو سه‌به‌ته‌یه‌ک له شووره‌كه‌وه شۆڕیان كرده‌وه. كاتێ شاوول هاته یروشلایم، هه‌وڵی دا بچێته پاڵ قوتابییه‌كان، هه‌مووان لێی ده‌ترسان و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه قوتابییه. جا به‌رنڤا بردی و هێنایه لای په‌یامبه‌ران، بۆی گێڕانه‌وه چۆن له ڕێگادا په‌روه‌ردگاری بینیوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها چۆن له دره‌مسوق به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی كردووه. ئیتر له‌گه‌ڵیان له یروشلایم ده‌هات و ده‌چوو، به‌ئاشكرا باسی ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد. هه‌روه‌ها قسه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جووه یۆنانییه‌كان ده‌كرد، ئه‌وانیش هه‌وڵیان دا بیكوژن. كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردییانه قه‌یسه‌ڕییه و بۆ ته‌رسوسیان نارد. وارگه‌كانی هه‌موو ئیهوود و گلیلا و شمرن ئاشتییان هه‌بوو، بنیاد ده‌نرا و به ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆیشت، به دڵنه‌وایی ڕووحی پارساش له زیادبووندا بوو.
كردار 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:9-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان