بۆیه وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان په‌سه‌ند كرد، له‌ویشدا ڕه‌فتار بكه‌ن، له‌ودا داكوتراو بن و بنیاد بنرێن، جێگیر بن له باوه‌ڕدا وه‌ک فێركران، له سوپاسگوزاریتان بڕژێته‌وه. ئاگاداربن كه‌س به فه‌لسه‌فه و لووتبه‌رزیی ناڕه‌وا دیلتان نه‌كات، كه به‌گوێره‌ی نه‌ریتی خه‌ڵک و به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی جیهانه، نه‌ک به‌گوێره‌ی مه‌سیح. چونكه ته‌واوی پڕی خودایه‌تی له مه‌سیحدا نیشته‌جێیه، به له‌شی خۆی، ئێوه‌ش له‌ودا گه‌یشتوونه‌ته ته‌واوه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ری هه‌موو سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكه. له‌ویشدا خروسه‌بڕاوان كه به ده‌ست نییه، به داكه‌ندنی جه‌سته‌ی گوناهه ئاده‌میزادییه‌كان، به خروسه‌بڕانی مه‌سیح. له عه‌مادكردنیدا له‌گه‌ڵی نێژران، له‌گه‌ڵ ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه به‌هۆی باوه‌ڕتان به كاری خودا، كه له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه. ئێوه‌ش به گوناه و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه، له هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆش‌بوو. ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه له ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه له دژی ئێمه بوو، له‌م ناوه‌نده هه‌ڵیگرت و به خاچه‌وه بزماركوتی كرد.
قولسێ 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە قولسێ 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: قولسێ 6:2-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان