لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

قولسێ 7:3-14

قولسێ 7:3-14 PNTZS

كه‌ ئێوه‌ش جاران ئاوا ڕه‌فتارتان ده‌كرد، كاتێ تیایاندا ده‌ژیان. به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه‌ فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، هه‌ڵچوون، كینه‌، كفركردن، قسه‌ی ناشیرین له‌ زارتان. له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه‌ مرۆڤی كۆن و كرده‌وه‌كانیتان داكه‌ندووه‌ و نوێتان پۆشیوه‌، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئافرێنه‌ره‌كه‌ی به‌ ناسینی نوێ بوه‌ته‌وه‌. له‌وێدا جوو و یۆنانی نییه‌، خروسه‌بڕاو و خروسه‌نه‌بڕاو، به‌ربه‌ری و سكیتی، كۆیله‌ و ئازاد نییه‌، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌مووه‌ و له‌ هه‌موودایه‌. بۆیه‌ وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن. به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێک سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێک هه‌بوو، له‌ یه‌كتر خۆشبن. وه‌ک په‌روه‌ردگار لێتان خۆشبوو، ئێوه‌ش ئه‌وا بكه‌ن. له‌ سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆشویستن بپۆشن، كه‌ پشتێنی ته‌واویه‌.