له‌به‌ر ئه‌مه چۆک بۆ باوكی په‌روره‌دگارمان عیسای مه‌سیح داده‌ده‌م، ئه‌وه‌ی له ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ک له ئاسمان و سه‌ر زه‌ویدا ناونراوه، تاكو به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆیتان بداتێ، به ڕووحه‌كه‌ی به هێزه‌وه له ناخی مرۆڤانه‌تان توانادارتان بكات، تاكو به باوه‌ڕ مه‌سیح له دڵتان‌دا نیشته‌جێ بێت و ڕه‌گ و بناغه‌تان له خۆشویستندا دامه‌زرێت تا توانادار بن، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان تێبگه‌ن كه پانی و درێژی و قووڵی و به‌رزیی خۆشویستنی مه‌سیح چییه، تاكو ئه‌م خۆشویستنه بناسن كه سه‌رووی زانینه، بۆ ئه‌وه‌ی پڕبن له هه‌موو پڕییه‌تی خودا. بۆ ئه‌وه‌ی كه تواناداره هه‌موو شتێک بكات زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین یان بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه تیاماندا كارده‌كات، له وارگه و له ئیشۆعی مه‌سیحدا شكۆ بۆ ئه‌وه، تاهه‌تایه بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان. ئامین.
ئه‌پیسۆس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئه‌پیسۆس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئه‌پیسۆس 14:3-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان