لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 12:4-20

گه‌ڵاتیه‌ 12:4-20 PNTZS

برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، وه‌ک من بن، چونكه‌ منیش وه‌كو ئێوه‌م لێهات. هه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵم نه‌كردووه‌. به‌ڵام ده‌زانن له‌ یه‌كه‌مجاردا به‌ لاوازیی جه‌سته‌ موژده‌م پێدان، ئه‌زموونی جه‌سته‌ییم بۆ ئێوه‌ بوو، به‌ چاوێكی سووک سه‌یرتان نه‌كردم و ڕقتان لێم نه‌بووه‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌یه‌كی خودا په‌سه‌ندتان كردم، وه‌ک ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خۆشییه‌تان چی به‌سه‌رهات؟ چونكه‌ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بتانتوانیبایه‌ چاوی خۆتان ده‌رده‌هێنا و ده‌تاندامێ. ئایا ئێستا بوومه‌ دوژمنی ئێوه‌، چونكه‌ ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم؟ ئه‌وانه‌ دڵگه‌رمن بۆ ئێوه‌، نیازیان باش نییه‌، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت بتانترازێنن تاكو بۆ ئه‌وان دڵگه‌رم بن. دڵگه‌رمی شتێكی باشه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێ به‌ مه‌به‌ستێكی پاک بێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتان‌ بم. ڕۆڵه‌كانم، جارێكی دیكه‌ له‌ پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له‌ ژیانتان به‌رجه‌سته‌ بێت، به‌ڵام ده‌مویست ئێستا له‌گه‌ڵتان بم، تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه‌ سه‌رم له‌ ئێوه‌ سوڕماوه‌.