چونكه نووسراوه كه ئه‌وڕاهه‌م دوو كوڕی هه‌بووه، یه‌كێكیان له كه‌نیزه‌كه، ئه‌وی دیكه‌یان له ئازاده‌كه. ئه‌وه‌ی له كه‌نیزه‌كه بوو به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئازاده‌كه، به به‌ڵێن بووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێمان. چونكه ئه‌مانه دوو په‌یمانه‌كه‌ن، یه‌كێكیان له شاخی سینه‌یه، بۆ كۆیلایه‌تی منداڵی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاجه‌ره. چونكه هاجه‌ر شاخی سینه‌یه له عه‌ره‌بستان، ئه‌و یروشلایمه‌ی ئێستا ده‌نوێنێت، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن. به‌ڵام یروشلایمی سه‌ره‌وه ئازاده، كه دایكی هه‌موومانه، چونكه نووسراوه: “دڵشادبه ئه‌ی نه‌زۆک، ئه‌وه‌ی منداڵت نه‌بووه، به ده‌نگی به‌رز هاوار بكه، ئه‌وه‌ی ژانی منداڵبوون نازانیت، چونكه منداڵی ژنی به‌جێهێڵدراو زیاتره له‌وه‌ی مێردی له‌گه‌ڵیه‌تی”. به‌ڵام ئێمه، برایان، وه‌ک ئسخه‌ق منداڵی به‌ڵێنین. جا چۆن له كاتێكدا ئه‌وی به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌دایكبوو، ئه‌وه‌ی چه‌وسانده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕووح له‌دایكببوو، ئێستاش ئاوایه. به‌ڵام سیپاره‌كه چی ده‌فه‌رمووێ؟: “كه‌نیزه‌كه و كوڕه‌كه‌ی قاوبده، چونكه كوڕی كه‌نیزه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه میراتگر نابێت”. كه‌واته برایان، ئێمه ڕۆڵه‌ی كه‌نیزه‌كه نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی ئازاده‌كه‌ین.
گه‌ڵاتیه 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 22:4-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان