لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبڕانییه‌كان 1:10-18

عیبڕانییه‌كان 1:10-18 PNTZS

ته‌ورات ته‌نها سێبه‌ری شته‌ باشه‌كانی داهاتووه‌، نه‌ک وێنه‌ی ته‌واوی ڕاستییه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ هه‌مان قوربانییه‌كانی ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێته‌وه‌، هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكات كه‌ بۆ په‌رستن نزیک ده‌بنه‌وه‌. ئه‌گینا، ئایا له‌ پێشكه‌شكردن نه‌ده‌وه‌ستان؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ڕاژه‌وانه‌كان ته‌نها جارێک بێگه‌رد بوونه‌وه‌، ئیتر ویژدانی گوناهیان نامێنێته‌وه‌. به‌ڵام له‌و قوربانییانه‌دا ساڵانه‌ یاده‌وه‌ری گوناه‌ ده‌كرێته‌وه‌. چونكه‌ مه‌حاڵه‌ خوێنی گا و بزن گوناه‌ لابه‌رێت. بۆیه‌ كاتێ مه‌سیح هاته‌ نێو جیهانه‌وه‌ فه‌رمووی: “سه‌ربڕاو و قوربانیت نه‌ویست، به‌ڵكو له‌شێكت بۆ ئاماده‌ كردم. به‌ قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناه‌ دڵخۆش نه‌بووی. ئینجا وتم: ئه‌وه‌تا هاتم. وه‌ک له‌ سیپاره‌ی پێچراو ده‌رباه‌رم نووسراوه‌ تاكو كار به‌ به‌‏خواستی تۆ بكه‌م، ئه‌ی خودا”. له سه‌ره‌وه‌‌ فه‌رمووی: “تۆ سه‌ربڕاو و قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌ویست و پێی دڵخۆش” نه‌بووی “ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌كرێت” ئینجا فه‌رمووی: “ئه‌وه‌تا هاتم تاكو كار به‌ خواستی تۆ بكه‌م ئه‌ی خودا”. یه‌كه‌م هه‌ڵده‌كه‌نێت، تاكو دووه‌م جێگیر بكات. به‌م خواسته‌ به‌ جارێک به‌ پێشكه‌شكردنی له‌شی ئیشۆعی مه‌سیح پارسا بووین. هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه‌ ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ هه‌رگیز ناتوانێت گوناه‌ لابه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م كاهینه‌ كاتێ قوربانییه‌كی كرد له‌ جیاتی گوناه‌ بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له‌ لای ڕاستی خوداش دانیشت، له‌و كاته‌وه‌ چاوه‌ڕوانه‌، تاكو دوژمنانی بخرێنه‌ ته‌خته‌پێی. چونكه‌ به‌ یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد. ڕووحی پارساش گه‌واهیمان بۆ ده‌دات، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: “ئه‌مه‌ ئه‌و په‌یمانه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه‌ نێو دڵیان و له‌نێو هزریان ده‌ینووسم. هه‌رگیز باسی گوناهه‌كان و سه‌رپێچیه‌كه‌یان ناكه‌م”. له‌كوێ لێخۆشبوونی ئه‌مانه‌ هه‌بێت، ئیتر قوربانی بۆ گوناه‌ نابێت.