هه‌ر كاهینێک هه‌موو ڕۆژێک ڕاده‌وه‌ستێت و ڕاژه ده‌كات، چه‌ندین جار هه‌مان قوربانی ده‌كاته‌وه، كه هه‌رگیز ناتوانێت گوناه لابه‌رێت. به‌ڵام ئه‌م كاهینه كاتێ قوربانییه‌كی كرد له جیاتی گوناه بۆ هه‌موو كاتێک، ئینجا له لای ڕاستی خودا‌ش دانیشت، له‌و كاته‌وه چاوه‌ڕوانه، تاكو دوژمنانی بخرێنه ته‌خته‌پێی. چونكه به یه‌ک قوربانی، پارساكانی تا جاویدانیی ته‌واو كرد. ڕووحی پارساش گه‌واهیمان بۆ ده‌دات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمووی: “ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌گه‌ڵیان ده‌یبه‌ستم، دوای ئه‌و ڕۆژانه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو دڵیان و له‌نێو هزریان ده‌ینووسم. هه‌رگیز باسی گوناهه‌كان و سه‌رپێچیه‌كه‌یان ناكه‌م”. له‌كوێ لێخۆشبوونی ئه‌مانه هه‌بێت، ئیتر قوربانی بۆ گوناه نابێت. بۆیه برایان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌مان هه‌یه بۆ چوونه نێو هه‌ره‌پارساگا به خوێنی ئیشۆع، به ڕێگایه‌كی نوێ و زیندوو له نێو په‌رده‌دا بۆمانی كرده‌وه، واتا جه‌سته‌ی خۆی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاهینێكی به‌رزمان هه‌یه به‌سه‌ر ماڵی خوداوه، با به دڵێكی ڕاست به متمانه‌ی باوه‌ڕ بچینه پێش خودا كه دڵمان پرژێندراو بێت تاكو له ویژادانی خراپ پاک بێته‌وه و له‌شمان به ئاوێكی پاک شۆردرا بێت. با بێ دوودڵی ده‌ست بگرین به دانپیانانی هیوامان، چونكه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی داوه سه‌رڕاسته. با ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین بۆ هاندان له‌سه‌ر خۆشویستن و كاری چاک. با واز له كۆبوونه‌وه‌كانمان نه‌هێنین، وه‌ک هه‌ندێک له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵكو ئامۆژگاریی یه‌كتری بكه‌ین، زیاتریش كه ده‌بینن ڕۆژه‌كه نزیک ده‌بێته‌وه.
عیبڕانییه‌كان 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 11:10-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان