له‌گه‌ڵ هه‌مووان دوای ئاشتی بكه‌ون، هه‌روه‌ها پارسا بن. بێ پارسایی كه‌س په‌روه‌ردگار نابینێت. ئاگادار بن، كه‌س خۆی له به‌خششی خودا بێبه‌ش نه‌كات، نه‌وه‌ک ڕه‌گی تاڵی گه‌شه بكات و په‌شێوی دروست بكات، به‌هۆی ئه‌مه‌ش زۆر كه‌س گڵاو بێت. نه‌وه‌ک یه‌كێک داوێنپیس یان وه‌ک عیسۆ به‌ڕه‌ڵا بێت، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی به ژه‌مێكی خواردن فرۆشت. چونكه ده‌زانن دواتر كاتێ ویستی ببێته‌وه میراتگری داڕشت، ڕه‌تكرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی نه‌دۆزییه‌وه بۆ تۆبه‌كردن، هه‌رچه‌نده به فرمێسكه‌وه‌ش داوای كرد. چونكه ئێوه نه‌هاتوونه‌ته لای شاخێک ده‌ستی لێ بدرێت و ئاگرێكی گڕدار و تاریكی و ته‌م و گه‌رده‌لوول، لای ده‌نگی كه‌ڕه‌نا و ده‌نگی دووانێک وا له گوێ‌گران بكات بپاڕێنه‌وه ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێت، چونكه ئه‌و شته‌ی فه‌رمانی پێ كرا به‌رگه‌یان نه‌گرت: “ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران یان تیرباران بكرێ”. دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناک بوو، مووشێ وتی: “من له ترسان ده‌له‌رزم”. به‌ڵكو ئێوه هاتوونه‌ته كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له ژماره نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه، بۆ وارگه‌ی نۆبه‌ره تۆماركراوه‌كان له ئاسمانان‌دا، بۆ لای خودا، دادوه‌ری هه‌مووان، بۆ لای ڕووحی خوداناسان كه ته‌واوكراون، بۆ لای ئیشۆع، نێوانگری په‌یمانی نوێ، بۆ خوێنێكی پرژێندراو كه له خوێنی هاویل باشتر ده‌دوێت. ئاگاداربن قسه‌كه‌ره‌كه ڕه‌ت مه‌كه‌نه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی قسه‌كه‌ری سه‌ر زه‌وییان ڕه‌تكرده‌وه ده‌رباز نه‌بووبن، ئایا چه‌ند كه‌متر ئێمه ده‌رباز ده‌بین كه له قسه‌كه‌ری ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه! كه ده‌نگه‌كه‌ی زه‌ویی هه‌ژاند، به‌ڵام ئێستا به‌ڵێنی داوه و ده‌فه‌رمووێ: “جارێكی دیكه ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه له‌رزه، به‌ڵكو ئاسمانیش”. وشه‌ی “جارێكی دیكه” ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ی له‌رزۆكن وه‌ک دروستكراو نامێنێت، تاكو شته ناله‌رزۆكه‌كان بمێنن. بۆیه، چونكه پاشایه‌تیێكی ناله‌رزۆكمان وه‌رگرتووه، با سوپاسگوزار بین، به‌هۆیه‌وه به شێوازێكی په‌سه‌ند به ترس و ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین. چونكه “خودامان ئاگرێكی سووتێنه‌ره”.
عیبڕانییه‌كان 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 14:12-29
3 Days
Betrayal. It seems each of us suffers at least some betrayal in our lifetime. It's one thing that binds us together. Have you been betrayed? These guided audio meditations will offer you hope as you seek steady ground, someplace, or someone to count on and stand with you in times of need—along with a love letter from God when you feel you've hit a wall.
3 days
Vance K. Jackson leads readers in this heart transforming devotional to choose the path of peace with all men. Choose to live a life that’s filled with peace. Let not gossip fill your mouth. Choose not to let bitterness fill your heart. Release the stain and sting of the past. Forgive and release others from the prison of offense. Let God lead your heart as you read this powerful message.
We start living when we find our lives in HIM who is eternal life. The LORD who died so we could have abundant life. In three days, we will talk about relishing the abundant life that CHRIST granted us by grace.
Share this devotional with others as Vance K. Jackson leads readers in this timely message. Follow peace with all men. Strive to live in peace with everyone. Run after Peace. Choose to reflect the Love of Christ. Choose to reflect the Love of Christ in all seasons. Choose to reflect the Love of Christ in all of your relationships. Let God lead your heart as you read this timely message.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان