فێركردنی جۆراوجۆر و نامۆ نه‌تانهاژوات. چونكه باشه دڵ به به‌خشش جێگیر بـێت، نه‌ک به یاساكانی خۆراک كه سوودی نه‌بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ده‌ژین. ئێمه “قوربانگا” یه‌كمان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی نشینگه‌كه ده‌كه‌ن مافیان نییه لێی بخۆن. چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی به‌ده‌ستی كاهینی باڵا به‌هۆی خوێنیان وه‌ک قوربانی بۆ گوناه ده‌چێته “پارساگا”، ته‌رمه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه ده‌سووتێندرێ. بۆیه ئیشۆعیش له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای شار ئازاری چێژت، تاكو به خوێنی خۆی گه‌ل پارسا بكات. كه‌واته با بچینه ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگا بۆ لای ئیشۆع، شووره‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین. چونكه لێره‌دا شارێكمان نییه بمێنێته‌وه، به‌ڵام داوای شاره داهاتووه‌كه ده‌كه‌ین. بۆیه، با به ئه‌و هه‌رده‌م قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، كه به‌روبوومی لێوێكه دان به ناوی ئه‌و ده‌نێت. به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره قوربانییانه خودا دڵشاد ده‌كات. گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن و ملكه‌چیان بن، چونكه له‌پێناوی ئێوه‌دا بێداری ده‌كه‌ن، وه‌ک بڵێی هه‌ژماردێک ده‌ده‌ن، تاكو به شادییه‌وه ئه‌مه بكه‌ن، نه‌ک به بێزاری، چونكه ئه‌مه زیانی بۆتان ده‌بێت. له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن، چونكه دڵنیاین ویژدانێكی باشمان هه‌یه، خوازیارین له هه‌موو شتێك‌دا ڕه‌فتارمان چاک بێت. به‌ڵام زیاتر داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌مه بكه‌ن، تاكو خێراتر بگه‌ڕێمه‌وه لاتان. خودای ئاشتی كه به خوێنی په‌یمانی جاویدانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمانی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، شوانه مه‌زنه‌كه‌ی كاوڕه‌كان، له هه‌موو شتێكی باش ئاماده‌تان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خواستی ئه‌و بكه‌ن، له ئێمه‌شدا كار بكات كه به دڵی خۆی بێت به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیح، كه تاهه‌تایه شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه. ئامین. برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، به سنگ فراوانییه‌وه ئه‌م وشه‌ی ئامۆژگاریه وه‌ربگرن، چونكه ته‌نها په‌یامی كورتم بۆ نووسیون. بزانن كه تیماتیئوسی برامان ئازاد كرا. ئـــــه‌گـــــه‌ر زوو هـــــات، بـــــه‌یـــــه‌كـــــه‌وه ده‌تــــانــــبــــیــــنــــیــــن. سڵاو له هه‌موو ڕابه‌رانتان و هه‌موو پارسا‌كان بكه‌ن. ئه‌وانـه‌ی لـه ئـیـتـالـیـان سـڵاوتـان لـێـده‌كـه‌ن. به‌خشش له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
عیبڕانییهكان 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 9:13-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان