عیبڕانییه‌كان 5:2-9
عیبڕانییه‌كان 5:2-9 PNTZS
ئه‌و جیهانه‌ی وا دادێت و باسی ده‌كه‌ین، بۆ فریشته‌كانی ملكه‌چ نه‌كردووه. به‌ڵام یه‌كێک له شوێنێكدا گه‌واهیی دا و وتی: “مرۆڤ چییه تاكو له بیرت بێت؟ یان ڕۆڵه‌ی مرۆڤ تاكو به‌سه‌ری بكه‌یته‌وه؟ كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌مترت دانا، تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری، كاره‌كانی ده‌ستی خۆتت پێ سپارد. هه‌موو شتێكت خسته به‌رپێی”. چونكه خودا هه‌موو شتێكی بۆ ملكه‌چ كردووه، هیچ شتێكی نه‌هێشته‌وه ملكه‌چ بۆ نه‌كات. هه‌رچه‌نده ئێستا نابینین هه‌موو شتێک ملكه‌چی كرابێت. به‌ڵام ئیشۆع ده‌بینین، ئه‌وه‌ی كه‌مێک له فریشته‌كان كه‌متر دانرا، له‌به‌ر ئازاری مه‌رگ تاجی شكۆ و ڕێزی خراوه‌ته سه‌ر، تاكو به به‌خششی خودا له جیاتی هه‌ر یه‌كێک مه‌رگ بچێژێ.





