عیبڕانییه‌كان 5
5
1 چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵا له‌نێو خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک له كاروباری خودا ده‌ستنیشان كراوه، تاكو قوربانی و سه‌ربڕاوی گوناه پێشكه‌ش بكات. 2 ده‌توانێ له‌گه‌ڵ نه‌زان و گومڕاكان دڵنه‌رم بێت، چونكه خۆشی به لاوازی ده‌وردراوه. 3 له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک پێویسته له پێناوی گوناهه‌كانی گه‌ل قوربانی گوناه بكات، ئاواش له پێناوی گوناهه‌كانی خۆی. 4 كه‌سیش ئه‌م ڕێزه بۆ خۆی وه‌رناگرێت، به‌ڵكو له خوداوه بانگكراوه، هه‌روه‌ک هاڕونیش. 5 به هه‌مان شێوه، مه‌سیح خۆی شكۆدار نه‌كرد تاكو ببێته كاهینی باڵا، به‌ڵكو خودا پێی فه‌رموو: “تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت”. 6 وه‌ک له شوێنێكی دیكه‌ش ده‌فه‌رمووێ: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. 7 ئیشۆع له ڕۆژانی جه‌سته‌ی خۆیدا، نوێژ و پاڕانه‌وه‌ی به هاواری توند و فرمێسكه‌وه پێشكه‌ش كرد، بۆ توانادار تا له مه‌رگ ڕزگاری بكات، ئیتر له‌به‌ر خواترسییه‌كه‌ی گوێی لێ گیرا. 8 هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌یه‌تی، له‌و ئازارانه‌ی چێژتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو، 9 كه ته‌واو كرا، بووه سه‌رچاوه‌ی ڕزگاریی جاویدانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن. 10 له‌لای خوداشه‌وه به كاهینی باڵا ناونرا، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق.
11 له باره‌ی ئه‌مه‌وه قسه‌مان زۆره، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه، چونكه گوێتان گران بووه. 12 چونكه ده‌بووایه له‌به‌ر كاته‌كه ببوونایه‌ته ڕابی، به‌ڵكو پێویستتانه یه‌كێک بنه‌ماكانی سه‌ره‌تای وشه‌ی خوداتان فێر بكاته‌وه. پێویستتان به شیره، نه‌ک خۆراكی پته‌و. 13 چونكه هه‌ر یه‌كێک شیره‌خۆر بێت ئه‌وا كه‌مزانه له وشه‌ی خوداناسی، چونكه ساوایه. 14 به‌ڵام خۆراكی پته‌و بۆ پێگه‌یشتووانه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی مه‌شق هه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی چاكه و خراپه ڕاهاتووه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
عیبڕانییه‌كان 5: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧