بۆیه كه وازمان له فێركردنی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی مه‌سیح هێنا، تا به‌ره‌و پێگه‌یشتن بڕۆین، دیسان بناغه‌ڕێژی ناكه‌ین بۆ تۆبه‌كردن له كرداره مردووه‌كان و باوه‌ڕهێنان به خودا، فێركردنی عه‌مادكردن و ده‌ست له‌سه‌ر دانان، هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان و سزادانی جاویدانی. ئه‌گه‌ر خودا ڕێگا بدات ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ین. چونكه ئه‌وانه‌ی جارێک ڕووناک كراونه‌ته‌وه و تامی به‌هره ئاسمانیه‌كانیان كردووه و به‌شدار بوونه له ڕووحی پارسا، هه‌روه‌ها تامی وشه‌ی باشی خودا و هێزه‌كانی ڕۆژگاری داهاتوویان كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا ناكرێ بۆ تۆبه‌كردن نوێ بكرێنه‌وه، چونكه بۆ خۆیان ڕۆڵه‌ی خودا له‌خاچده‌ده‌نه‌وه و ڕیسوای ده‌كه‌ن. چونكه زه‌وی له‌و بارانه‌ی خوارده‌وه كه چه‌ندین جار دێته سه‌ری، ڕووه‌كێک ده‌دات كه گونجاوه بۆ ئه‌وانه‌ی بۆیان كێڵدراوه، له خوداشه‌وه داڕشتی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڕک و داڵی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وا ناڕه‌وا و نزیكی نه‌فره‌ته، كۆتاییه‌كه‌ی سووتانه. خۆشه‌ویستان، هه‌رچه‌نده ئاوا قسه ده‌كه‌ین، دڵنیا بووین ده‌رباره‌ی ئێوه ڕه‌وشێكی باشتر هه‌یه كه تایبه‌ته به ڕزگاری. چونكه خودا سته‌مكار نییه تاكو له‌یاد بكات، كاری ئێوه و ئه‌و خۆشویستنه‌ی بۆ ناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له ڕاژه‌كردنی پارسا‌كان و هه‌روا ڕاژه‌ش ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌كێكتان هه‌مان دڵگه‌رمی ده‌ربخات بۆ دڵنیایی ته‌واوی هیوا تا كۆتایی، تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو لاسایی ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه به باوه‌ڕ و ئارامگرتن میراتگری به‌ڵێنه‌كانن.
عیبڕانییه‌كان 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 1:6-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان