زۆر ڕوونتریشه، ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌لكزده‌ق كاهینێكی دیكه په‌یدا بێت، كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات ڕاسپارده‌ی جه‌سته‌یی دانه‌نرا، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو. چونكه گه‌واهیی ده‌دات: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. ئیتر ڕاسپارده‌ی پێشوو لابردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز و بێ سوود بوو چونكه ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته‌كایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه له خودا نزیک ده‌بینه‌وه. ئه‌مه‌ش بێ سوێند نه‌بوو. چونكه ئه‌وان بێ سوێند بوونه كاهین، به‌ڵام ئه‌مه به سوێنده‌وه بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه وپاشگه‌ز نابێته‌وه: تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق” به‌گوێره‌ی ئه‌م سوێنده‌ش ئیشۆع بووه ده‌سته‌به‌ری په‌یمانێكی باشتر.
عیبڕانییهكان 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 15:7-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان