به‌گوێره‌ی ئه‌م سوێنده‌ش ئیشۆع بووه ده‌سته‌به‌ری په‌یمانێكی باشتر. كاهینه‌كان زۆربوون، چونكه مه‌رگ بووه كۆسپ له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن. به‌ڵام ئه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاهه‌تایه ده‌مینێته‌وه، كاهینیه‌تییه‌كی له‌ناونه‌چووی هه‌یه. له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه به ته‌واوی ڕزگار بكات كه به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه لای خودا، ئه‌و هه‌میشه زیندووه تاكو داكۆكیان بۆ بكات. چونكه كاهینێكی باڵای ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه، پارسا و بێ خراپه و بێ گڵاوی، له گوناهباران جیاكرایه‌وه و له ئاسمان به‌رزتر كرا. ئه‌و ناچار نییه وه‌ک كاهینانی باڵای دیكه ڕۆژانه قوربانی بكات، یه‌كه‌م بۆ گوناهه‌كانی خۆی و دوایی بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه ئه‌مه‌ی به جارێک كرد كه خۆی پێشكه‌ش كرد. چونكه ته‌ورات كه‌سانێک له پێگه‌ی كاهینی باڵا داده‌نێت كه لاوازییان هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی سوێند كه دوای ته‌وراته، ڕۆڵه‌كه داده‌نێت كه تا جاویدان ته‌واوكراوه.
عیبڕانییه‌كان 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییه‌كان 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییه‌كان 22:7-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان