سه‌رووی لێدوانه‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه كه له ئاسمانان‌دا له لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت، ڕاژه‌وانی پارساگا و نشینگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار دایناوه نه‌ک مرۆڤ. چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته ئه‌مه پێویسته شتێكی هه‌بێت كه پێشكه‌شی بكات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه دروستبكات، ئاگادار كرایه‌وه: “بڕوانه كه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروست بكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه”. به‌ڵام ئیشۆع ئێستا ڕاژه‌ێكی زۆر نایابتری له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستكه‌وت، كه نێوانگری په‌یمانێكی مه‌زنتره، چونكه له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیادنراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا. چونكه به‌گله‌ییه‌وه پێیان ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیل و ماڵی ئيهوودا ده‌به‌ستم. نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. وه‌ک ئه‌م په‌یمانه له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من. كه‌سیش هاوڕێیه‌كه‌ی خۆی یان براكه‌ی خۆی فێرناكات و بڵێت، په‌روه‌ردگار بناسه. چونكه هه‌موویان ده‌مناسن، له بچووكیانه‌وه تا گه‌وره‌یان. چونكه له تاوانه‌كه‌یان خۆش ده‌بم و چیتر ناوی گوناهه‌كانیان ناهێنم”. كاتێ ده‌فه‌رمووێ: “نوێ” یه‌كه‌م كۆن ده‌كات. شتێكیش كه كۆن بوو و پیر بوو، ئه‌وا له فه‌وتان نزیكه.
عیبڕانییهكان 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبڕانییهكان 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبڕانییهكان 1:8-13
4 Days
The sky is blue, and radishes taste like socks... Other than those things, it can feel like there is nothing we can truly depend on. However, God ALWAYS keeps His promises! In this plan, we will look at the many examples of when God made a covenant with man and never went back on it!
7 Days
With insights and devotions drawn from The Jesus Bible , this seven-day reading plan provides examples of God staying true to his covenants throughout the Bible. During this week, you will be inspired by the mercy of God and faithfulness of Jesus to remember to uphold your own promises to God.
8 Days
“It’s better this way”… “You’ll be better off”… We’ve all heard these words of encouragement from people who love us, but we don’t always believe them to be true. As we explore the richness of Scripture, the author of Hebrews will remind us that Jesus not only exercises the Authority over our lives as King, but as our High Priest, He becomes the fulfillment of a better hope for Humanity.
10 Days
This plan is intended as a guide to discovering the message of Hebrews for yourself! Grab a notebook to jot down your thoughts as you are led through a process of: (1) observing the text of Hebrews; (2) interpreting the original message to its first readers; and (3) applying the letter’s timeless truths to your life today.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان